به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌موو دنیا و به‌هۆیه‌وه وه‌ستانی چالاكییه هونه‌ری و رۆشنبیرییه‌كان، وایكردووه جه‌ماوه‌ر له بینینی فیلم و ئاماده‌بوون له سینه‌ما بێبه‌ش بن، به‌ڵام فڕه‌نسا بڕیاری داوه له سبه‌ی شه‌مووه‌وه جه‌ماوه‌ر له‌ناو به‌له‌مه‌وه ته‌ماشای فیلمی سینه‌مایی بكه‌ن.
جه‌ماوه‌ر له‌ناو به‌له‌مه‌وه ته‌ماشای فیلمی سینه‌مایی ده‌كه‌ن
پێگه‌ی
"ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، شاره‌وانیی پاریس پایه‌ته‌ختی فڕه‌نسا، له‌ناو رووباری "سین" كه كه‌وتووه‌ته ناوجه‌رگه‌ی پاریس، شاشه‌ی سینه‌مایه‌ك له‌سه‌ر به‌له‌مێكی گه‌وره جێگیر بكات، بۆ بینه‌رانیش به‌له‌می بچووك ئاماده كراون تا له‌ناو ئاوه‌وه ته‌ماشای فیلمه‌كه بكه‌ن.
پێگه‌كه نووسیویه‌تی ماوه‌ی 19 ساڵه له پاریس ئه‌و سینه‌مایه له‌كاتی هاویندا فیلم پێشان ده‌دات، به‌ڵام پێشتر تایبه‌ت بوو به گه‌شتیاران تا كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆنا و وریایی خه‌ڵك له نه‌خۆشییه‌كه و خۆپارێزی، سینه‌ماكه بۆ هه‌موو خه‌ڵك كراوه ده‌بێت.
كه بڕیاره سبه‌ی شه‌موو ئه‌و سینه‌مایه بكه‌وێته كار، فیلمی "حه‌وزێكی گه‌وره" ئاماده كراوه بۆ پێشاندان كه له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند جێڵ لۆلۆشه، له ئێواره‌وه تا به‌ره‌به‌یانی به‌رده‌وام پێشان ده‌درێت، له‌و ماوه‌یه‌دا سێ جار فیلمه‌كه دێته وه‌شان.
ئه‌و فیلمه دوو ساڵ به‌رله ئێسته هاته به‌رهه‌م و له یه‌كه‌مین پێشاندانیدا نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س بینه‌ری بوون، فیلمه‌كه‌یش كۆمێدییه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له كۆتایی 2019 له چین سه‌ریهه‌ڵدا و دواتر به هه‌موو دنیادا بڵاو بووه‌وه، تا ئێسته زیاتر له 13 ملیۆن كه‌س تووشی بوون و نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. تا ئێسته‌یش پێكوته‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.