له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو لووتكه‌ی ناتۆ ڕووداوێكی گرنگی هاوپه‌یمانییه‌كه و ناوچه‌كه و جیهان بوو، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دوایی بابه‌ته‌كه به ته‌واوی كاڵ بووه و زۆرترین گرفت و كێشه‌ی تێكه‌وت، چونكه زۆرێك له بنه‌ماكانی ناتۆ پێشێلكران، گه‌وره‌ترین كێشه‌یش له‌سه‌ر ماده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌كه‌یه، كه لێی نووسراوه، هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ناتۆ، هێرشه بۆ سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه، ئه‌م ماده‌یه له واقیع كه‌مترین وڵات پێوه‌ی پابه‌ندبوون، چونكه هه‌مووان ته‌نیا ئه‌ندامێكی ئاسایی هاوپه‌یمانییه‌كه‌بوون و ئاماده‌نه‌بوون ئه‌و بنه‌مایانه پێڕه‌و بكه‌ن.
ئه‌مه‌یش به دیارییكراوی له دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ره‌وه له ئه‌مه‌ریكا ورده ورده ده‌ستی پێكرد و به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ڕۆیشت، ده‌نا هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزی سووری سۆڤیه‌ت ڕۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره و باڵای گێڕا و توانی ته‌واوی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا له ده‌ست سۆڤیه‌ت ڕزگار بكات و حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و دیموكراسی لێ بنیات بنێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامێكی گه‌وره و گرنگ بوو كه له مێژوودا ناتوانێ به‌سه‌ری باز بدرێ و نكۆڵی لێ بكرێت.
به‌ڵام وه‌كو ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕمان وابوو كه ناتۆ ده‌بێ به‌یه‌كچاو به‌رگری له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی بكات، نه‌ك ئێمه ببین به به‌رگریكاری ئه‌وروپا له ده‌ستی ڕووسیا و ئه‌وانیش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بێت، به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له جیهان بوونیان هه‌یه. هه‌رچۆنێك بێ ناتۆ سه‌ركه‌وتووترین هاوپه‌یمانی سیاسی و سه‌ربازی مێژوویی بوو، به‌ڵام ئێسته ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ناتۆیه‌ی كه هینری كیسنجه‌ر له 1965 به هاوبه‌شایه‌تییه‌كی ئاڵۆز ناوی برد، پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ داهاتووی هاوپه‌یمانییه‌كه خسته‌ڕوو، خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی دێته دی، چونكه له‌وكات داوای كردبوو، كه پێویسته پێداچوونه‌وه به هاوپه‌یمانییه‌كه و ستراتیج و ئامانج و بنه‌ماكانی بكرێت، ده‌نا له سنوور و چوارچێوه‌ی خۆی ده‌رده‌چێ و ئه‌و ئامانجانه‌ی له پێناوی دامه‌زراوه، به ته‌واوی كاڵ ده‌بنه‌وه.
تره‌مپ زۆر له ئه‌ڵمانیا تووڕه‌بوو و له‌سه‌ر به‌رلینیش هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی له ناتۆ ده‌كرد
هه‌مووان ئه‌وكات گاڵته‌یان به قسه‌كانی كیسنجه‌ر ده‌هات، به‌ڵام به دیارییكراوی كاتێك له 1991 سۆڤیه‌ت ڕووخا و كۆماره‌كانی ناوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و زۆرێكیان ئازادی خۆیان وه‌رگرت، سه‌ره‌تای گرفته‌كانی ناتۆ ده‌ركه‌وتن، چونكه به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانییه‌كه له‌و بروایه‌دابوون كه ناتۆ دامه‌زراوه‌یه‌كه ته‌نیا بۆ پاراستنی ئه‌وروپا له ده‌ستی سۆڤیه‌ت و ڕووسیا دروست بووه، بۆیه ورده ورده ئامانجه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی كیسنجه‌ر پێشبینی كردبوو، به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه چوون و ئێسته‌یش زۆرترین گرفت و كێشه‌ی تێدایه.
پاش 11ی سێپتێمبه‌ر و نائاماده‌یی ناتۆ به شێوه‌یه‌كی ڕژد بۆ به‌رگریكردن له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانبوون له شه‌ڕی دژ به تیرۆر، گورزێكی گه‌وره به‌ر ناتۆ كه‌وت و ئه‌مه‌ریكا كه زۆرترین بودجه‌ی ناتۆی ته‌رخان ده‌كرد و گه‌وره‌ترین هێزی ناو ناتۆ بوو، به ته‌واوی له به‌شداربوون به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی له هاوپه‌یمانییه‌كه ساردبووه‌وه، هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه به‌رده‌وامبوون و به ئاشكرا نه بوش و نه ئۆباما هیچ هه‌نگاوێكیان دژی ناتۆ و هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رانبه‌ر ده‌رنه‌بڕی، به‌ڵام تره‌مپ زۆر ڕاشكاوانه قسه‌ی كرد و ئه‌ندامانی ناتۆی تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو وڵاتان هاوشێوه‌ی یه‌كتر بودجه‌ی ناتۆ ته‌رخان نه‌كه‌ن و بنه‌ما و پره‌نسیپ و ماده‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت.
له دیداری لووتكه تره‌مپ ئه‌وه‌ی وه‌ك بۆمبێك له نێو كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌رانی ناتۆ ته‌قانده‌وه و ئه‌وروپییه‌كان به توندی دژی وه‌ستانه‌وه، ئه‌ڵمانیا كه زۆرترین بودجه‌ی به ناتۆ ده‌دا له نێو وڵاتانی ئه‌وروپا كه ڕێژه‌ی 1.2%ی بودجه‌ی گشتی وڵاته‌كه بوو، له‌لایه‌ن سۆشیال دیموكرات و چه‌په‌كان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی دژی حكوومه‌تی به‌رلین ده‌گوترایه‌وه، كه ئه‌و بڕه‌یش هێشتا كه‌متر بكاته‌وه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا 2%ی بودجه‌ی خۆی به ناتۆ ده‌دا، كه زۆرترین بڕی بودجه بوو له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانییه‌كه.
ئه‌وروپییه‌كان وا تێگه‌یشتوون كه ناتۆ واته پاسه‌وانیكردنی ئه‌وان و هیچی تر نا
تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه له ماكرۆنی پرسی، بۆچی ئه‌ڵمانیا نایه‌ته ڕیزی ئێمه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌مه پرسیارێكی باش بوو، به‌ڵام ئه‌ڵمانییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی تری ئه‌ندام له ناتۆ هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دایه‌وه، تره‌مپیش به‌رده‌وامبوو له ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌ڵمانیا و به هاوبه‌شێكی ئابڕووبه‌ر له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ ناوی بردن، هێرشی توندیشی كرده سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی به‌رلین له‌گه‌ڵ مۆسكۆ كردوویه‌تی بۆ ڕاكێشانی بۆڕی گاز "نۆرد ستریم 2"، چونكه ئه‌مه‌ریكا ڕووسیای به دوژمنی ناتۆ ناو ده‌برد و تره‌مپیش دووپاتی ده‌كرده‌وه، كه چۆن ده‌كرێ ئه‌ڵمانیا كه ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یه گه‌وره‌ترین ڕێككه‌وتنی ستراتیجی له بواری وزه و ئابووری له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژوو بكات.
به شێوه‌یه‌كی گشتی لووتكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ له 2017 سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره بوو له ڕیزی هاوپه‌یمانییه‌كه، وه‌كو گه‌رده‌لوولێك به‌ره‌و ڕووی ناتۆ و داهاتووی هاوپه‌یمانییه‌كه بووه‌وه، بۆچوونی منیش هاوڕا بوو له‌گه‌ڵ تره‌مپ بوو، به ڕاستی ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر له ناتۆ و كاره‌كانی نیگه‌ران بوون، بۆیه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو له برۆكسل كه ده‌بوو ئه‌مه‌ریكا زۆر زووتر دروستی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامان متمانه‌یان به هاوپه‌یمانییه‌كه دروست ببێته‌وه و چیتر ئه‌م دۆخه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامی نه‌بێ و هه‌مووان ته‌نیا ئه‌وروپا بپارێزن و ئه‌وروپایش له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له پێوه‌ندی گه‌وره‌ی ستراتیجی و ئابووریدا بێ و له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی وڵاتانی تریش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێ‌باك ئه‌وروپییه‌كان دابنیشن و هیچ هه‌نگاوێك نه‌گرنه‌به‌ر.
له ڕاستیدا من له برۆكسل بووم و كاتێك تره‌مپ قسه‌كانی ده‌كرد، من له شوێنی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریم هه‌ست پێ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان هیچ خۆیان به شه‌رمه‌زار نه‌ده‌زانی و زۆر ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كرد. دوای ته‌واوبوونی لووتكه و دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه تره‌مپ داوای كرد كه پێوه‌ندی به ینس ستۆلتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ بكه‌م و سه‌عات نۆی به‌یانی له‌گه‌ڵ ستۆلتنبێرگ قسه‌م كرد و قسه‌كانی تره‌مپم بۆ گواسته‌وه، كه گوتی، پێی بڵێن كه ئه‌مه‌ریكا پشكی له بودجه‌ی ناتۆ هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا لێ ده‌كات و پێویسته هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یش له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگه‌دار بكرێته‌وه.
تره‌مپ توانی بڕیاری زیادكردنی بودجه‌ی ناتۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی تر بسه‌پێنێت
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌ی هه‌بوو كه تێچووی به‌رگری نه‌ك هه‌ر ناتۆ بگره هی خۆیشی به ڕێژه‌ی 4% كه‌م بكاته‌وه و زیاتر گرنگی به ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و به‌هێزكردنی ئابووری وڵاته‌كه بكات، چونكه ئه‌وه‌ی كه ساڵانه به ناتۆمان ده‌دا ده‌یكرد به 2.5 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌یش پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بوو و ده‌توانرا كاری زۆرباشی بۆ ئه‌مه‌ریكا پێ ئه‌نجام بدرێت.
ناتۆ بڕیاره‌كه‌یان به ڕژدی وه‌رگرت و دواتر وه‌ڵامیان داینه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا با هیچ له بودجه‌كه‌ی كه‌م نه‌كاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌ڵمانیا ڕێژه‌ی به‌شداری له بودجه‌ی ناتۆ هاوشێوه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێ ده‌كات، تره‌مپ به‌وه ڕازی بوو، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌ڵمانیا 2%ی بودجه‌ی ناتۆی ته‌رخان نه‌كردووه و دۆخه‌كه وه‌كو خۆی مایه‌وه.
تره‌مپ به‌و هه‌نگاوانه دڵخۆش بوو، زیاتریش به به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بودجه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ناتۆ شادی ده‌رده‌بڕی، چونكه زۆر تووڕه بوو به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنی به‌رلین له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له‌باره‌ی ڕاكێشانی بۆڕی گازی نۆرد ستریم 2، به‌ڵام به گوێره‌ی پلان بابه‌تكه خرایه سه‌ره‌تای ساڵی 2024ه‌وه و ئیسپانیایش ڕێژه‌ی بودجه‌ی بۆ هاریكاری ناتۆ بۆ 0.9%ی داهاتی وڵاته‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.