ئیلیسای گۆرانیبێژی لبنانی، پۆسته‌رێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه وێنه‌ی 20 ساڵ به‌ر له ئێستهیهتی و ده‌ڵێ، به‌بۆنه‌ی 20 ساڵ له كاری هونه‌ری، ئاهه‌نگ ده‌گێڕم، هاوكات هه‌وادارانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ی قوربان ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
باوكم فێری نه‌ترسیی كردبووم
پێگه‌ی "ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه یه‌كه‌می گۆرانیی ئیلیسا "بدی دوب" له ساڵی 1999 بوو كه له‌و كلیپه‌دا به نیمچه‌ڕووت ده‌ركه‌وت، له‌وێدا "چه‌رچه‌ف"ێكی ته‌نكی به‌خۆیدا داوه، بۆیه ئه‌و گۆرانیبێژه ده‌ڵێ، به پۆسته‌ری ئه‌و وێنه‌یه و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانییه، یادی 20 ساڵه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه.
ئیلیسا جیاله یادكردنه‌وه‌ی 20 ساڵه‌ی كاری هونه‌ریی خۆی، له‌ڕێی ئینسته‌گرامه‌وه باس له ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی ده‌كات به‌ناوی "صاحبه رای". به هه‌وادارانی ده‌ڵێ چاوه‌ڕێی ئه‌لبوومه‌كه‌م بن كه له جه‌ژنی قوربان بڵاو ده‌بێتـه‌وه.
له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی به‌كاری هونه‌ری ئیلیسا ده‌ڵێ، ده‌ستپێكم زۆر ئه‌سته‌م بوو و ئه‌وكات ره‌خنه‌یه‌كی زۆرم لێ گیرا، به‌ڵام به‌هۆی بوێریی خۆمه‌وه به‌رده‌وام بووم، بڕیارم دابوو نه‌ترسم و به‌رده‌وام بم، بۆ ئه‌وه‌ش باوكم فێری نه‌ترسیی كردبووم، بۆیه تا ئێسته خاوه‌نی بۆچوونی خۆمم.
ناوی راستینه‌ی ئیلیسا، "ئیلیسار زه‌كه‌ریا خووری"یه و له ساڵی 1972 له لبنان له دایك بووه، باوكی لبنانی و دایكیشی سووریاییه. له 1999 یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته نۆ ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه، هاوكات ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.