جارێكی تر دۆسیه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا پاش ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆبێرت مۆله‌ر بووه‌وه باسوخواسی گه‌رمی ئه‌مه‌ریكا و تره‌مپ و من گفتوگۆمان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد و تره‌مپ پرسیاری له هه‌ڵوێستی ڕووسیا و پوتین كرد، له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی من له كاتی چوونم بۆ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاته‌كه و پوتین ئه‌نجامم دا. دۆخه‌كه زۆر قووڵ و فره‌وان بوو، چونكه له ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆبێرت مۆله‌ر هه‌واڵگری سه‌ربازی ڕووسیا به ده‌ستهه‌بوون له پشتیوانیكردنی هێرشی تیمه هاككه‌رزه‌كانی ڕووسیا بۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا باسی لێوه كرابوو.
ئه‌مه تۆمه‌تێكی ترسناك بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مانده‌توانی تۆمه‌تباران بگرین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌ڵام كۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو كه فشاری زۆر دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ڕووسیا، له ئه‌گه‌ری ڕاده‌ست نه‌كردنی تۆمه‌تباره‌كان، سزای زۆر فره‌وانتر به‌سه‌ر مۆسكۆ بسه‌پێنین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا كاره‌كه زۆر ئاڵۆز بوو، چونكه به گوێره‌ی ده‌ستووری ڕووسیا هیچ تۆمه‌تبارێكی خۆی ڕاده‌ستی هیچ وڵاتێكی بیانی ناكات. به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه ئه‌وه‌م بۆ تره‌مپ خسته‌ڕوو، كه هیچ كات نه‌چێته ژێرباری ئه‌وه‌ی كه داوایه‌كی له‌مجۆره له ڕووسه‌كان بكات، چونكه ئه‌وان بیانووی ده‌ستووری و یاسایی زۆریان هه‌یه، تا داوایه‌كی له‌مشێوه‌یه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه. بۆیه پێم ڕاگه‌یاند، كه داواكردنی شتێك له وڵاتێك كه ده‌ستووری وڵاته‌كه قه‌ده‌غه‌ی كردووه، كارێكی ته‌واو ناواقیعی و سه‌رشێتانه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تره‌مپ پێداگری ده‌كرد و ده‌یگوت ده‌بێ ڕووسه‌كان هاككه‌رزه‌كان ڕاده‌ست بكه‌ن، كاتێك وشه‌ی ده‌بێ له تره‌مپه‌وه گوترا، تێگه‌یشتم كه جارێكی تر بیرۆكراسی دۆخه‌كه به ته‌واوی تێك ده‌دات، به‌ڵام دواجار تره‌مپ هاته سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی كه پێویسته هه‌موو تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و لاببرێن، چونكه به‌هێزبوونی تیمی هاككه‌رزی ڕووسه‌كان و وه‌شاندنی گورز له ئه‌مه‌ریكا له 2016 له كاتێكدا بووه، كه ئه‌و هیچ پۆستێكی له ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه و باراك ئۆباما سه‌رۆكی وڵات بووه، بۆیه هه‌میشه دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه پێویسته به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م هێرشانه بخرێته سه‌ر باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو و كۆنگرێسیش لۆمه‌ی ئه‌و بكه‌ن، نه‌ك تره‌مپ.
تره‌مپ ترسی هه‌بوو به باسكردن له ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردن شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی خۆی نه‌مێنێت
وه‌كو تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گوتارێكی زۆر هاوسه‌نگ و واقیعیمان نووسی، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی مۆله‌ر و ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیخوێنێته‌وه، به‌ڵام دواتر تره‌مپ گۆڕانكاری زۆری له گوتاره‌كه كردبوو، به ته‌واوی له‌و ئامانج و خوێندنه‌وانه‌ی ئێمه له كاردانه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه شه‌نوكه‌ومان كردبوو، پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی كرد و هه‌موو شته‌كانی به ئاقارێكی خراپتر برد.
تره‌مپ هه‌میشه به‌و دۆسیه‌یه نیگه‌ران و ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو و كۆنتڕۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌یش وایكردبوو كه كێشه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌كان بڕۆن و به‌رهه‌ڵستی و ناكۆكی زۆر له نێوان من و تره‌مپ دروست ببێت، چونكه من كێشه‌كه‌م له ڕوانگه‌ی دوو ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بینی و ئه‌میش به كێشه‌یه‌كی كه‌سی خۆی لێكی ده‌دایه‌وه.
دواجار پێشنیازمان كرد، كه تره‌مپ سه‌رجه‌م به‌لگه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا ئاراسته‌ی مۆسكۆ و پوتین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووسه‌كان له‌وه دڵنیا ببنه‌وه كه ئێمه هه‌موو شتێك ده‌زانین و چیتر به لێدوان و قسه‌كانیان ئه‌وه ڕه‌ت نه‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه. به‌ڵام تره‌مپ ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌و كاره بكات و گوتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڵگه‌كان ئاراسته‌ی پوتین ناكه‌م و به‌شێوازی خۆم كار ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ی من بڕیارم لێی دا به‌وشێوه‌یه هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌نێین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته هه‌مووان دڵنیا بن، كه من ئه‌و كه‌سه نیم وه‌كو كۆنگرێسمانه‌كان دژی پوتین بوه‌ستمه‌وه.
دواتر كاتی دیداری تره‌مپ و پوتین له هێلنسكی هات و ئێمه له فڕۆكه دابه‌زین و چووینه هۆتێلی كلاستیاتۆرپا كه كه‌وتووه‌ته دڵی هێلنسكی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌وه، به نێو تونێلی گه‌یشتن به هۆتێله‌كه به‌پێی پێشوه‌خته ڕۆیشتم، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا دڵنیا ببمه‌وه له‌وه‌ی كه خوانی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌یه كه پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو، كه تره‌مپ و تیمی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ساولی نیانیستۆی سه‌رۆكی فینلاند ژه‌می نیوه‌ڕۆ له هۆتێله‌كه ده‌خۆن. من یه‌كه‌مجارم نه‌بوو كه به داڵانی ئه‌و هۆتێله بڕۆم و پێشتریش له ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1990 كاتێك له‌گه‌ڵ جه‌یمس به‌یكه‌ر بۆ ئاماده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی جۆرج بووشی باوك و میخائیل گۆرباتچۆف به‌هه‌مانشێوه به پیاده به نێو تونێله‌كه دا ڕۆیشتن.
پوتین یاری به تره‌مپ كرد و به ئه‌نقه‌ست له گه‌یشتنه هێلنسكی خۆی دواخست
له گفتوگۆی نێوه‌خۆمان، تره‌مپ ڕه‌خنه‌ی زۆری له جێف سیشێنز گرت به‌وه‌ی كاتێكی زۆری به كۆبوونه‌وه‌كان به‌فیڕۆ داوه و هیچ كارێكی گرنگی نه‌كردووه و گوتی، ئه‌و عه‌قلی له ده‌ستداوه، دواتر هاتنیه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی چۆن له‌گه‌ڵ پوتین و ڕووسه‌كان باس له پرسی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، سه‌ره‌تا تره‌مپ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌و بابه‌ته باس بكرێت، چونكه له‌و بڕوایه‌دابوو، كه ئه‌مه شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌و له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناهێڵێت.
دواتر جارێكی تر سه‌عات نۆ و 30 خوله‌كی شه‌و به‌ره‌و باخچه و شوێنی تایبه‌تی سه‌رۆكی فینلاند مانتینیمی ڕۆیشتین و له‌وێ ژه‌می ئێواره بخۆین، له كاتی خواردن سه‌رۆكی فینلاند له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پوتین سێ خاڵی خسته به‌رده‌ممان، كه ئه‌وانیش بریتی بوون له‌وه‌ی كه یه‌كه‌میان پوتین هه‌ر سیاسی نییه، به‌ڵكو جه‌نگاوه‌ره و پێویسته وریای بین، دووه‌میان ئه‌وه بوو كه پێویسته تره‌مپ وه‌ڵامی بداته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و به قسه ڕه‌خنه و هێرشی كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به هه‌مان ئاست، سێیه‌میش گوتی، پێویسته ڕێزی لێ بگرن، ئه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یشی له‌گه‌ڵ ناكۆكن له‌سه‌ر پرسه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی به ڕێزیانه‌وه، پوتینیش ڕێزیان ده‌گرێ و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پوتین متمانه‌ی یه‌كجار زۆری به‌خۆیه‌تی، كاتێك ڕێزی ته‌واوی نه‌گیرێت، ئه‌مه به سووكایه‌تی تێ ده‌گات.
تره‌مپ پێشنیازی ئه‌وه‌ی خسته به‌رده‌م فینلاند كه ببن به ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ، سه‌رۆكی فینلاند زۆر زیره‌كانه قسه‌ی ده‌كرد و نه ڕه‌تی كرده‌وه و نه قبووڵیشی كرد، گوتی: ئێمه 280 هه‌زار سه‌ربازمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌موویان بهێنینه خزمه‌تی جه‌نگه‌وه ناتوانین نه به ڕووی ناتۆ و نه ڕووسیا بوه‌ستینه‌وه، بۆچی خۆمان به‌لایه‌كیاندا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه؟ پوتین گه‌مژه نییه و هیچ كات هێرش ناكاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، ئه‌وه‌ی له ئۆكرانیا ڕووی دا، كێشه‌كه له ڕووسیا نییه، به‌ڵكو له ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی خودی ئۆكراینه‌كانه.
بڕیار بوو ئێمه دیداره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و ناڕه‌زایی له دواكه‌وتنی پوتین ده‌رببڕین
هاتنی پوتین بۆ فینلاند دواكه‌وت و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێمان درا له دره‌نگانی شه‌و مۆسكۆ جێ ده‌هێڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش پوتین هه‌میشه ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی هه‌یه كه ده‌یه‌وێ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی كۆ ده‌بنه‌وه، چاوه‌ڕێی بكه‌ن، نه‌ك ئه‌و چاوه‌ڕوانیان بێت، به‌هۆی ئه‌و دواكه‌وتنه‌وه تاوتوێی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی تره‌مپ و پوتینمان كرد، به‌ڵام دواتر بڕیارمان دا تۆڵه بكه‌ینه‌وه، له‌وكاته‌ی پوتین دێ بۆ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فینلاند بۆ كۆبوونه‌وه ماوه‌یه‌ك له چاوه‌ڕوانی هێشتمانه‌وه، ئنجا تره‌مپمان ئاگه‌دار كرده‌وه كه بچێته كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، تره‌مپ ئاگه‌داری ئه‌و ورده‌كارییانه بوو، منیش به‌و هیوایه بووم كه تره‌مب به‌و دواكه‌وتنه به ته‌واوی نیگه‌ران و تووڕه و بێزار بێت و ئه‌مه‌یش وا بكات زۆر توند بێ به‌رانبه‌ر پوتین، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌م له تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه به‌دی نه‌كرد.