بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، بڕینی مووچه‌ی پله‌باڵاكان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌م مانگه به‌پێی یاسای چاكسازی دابه‌ش ده‌كرێت و وه‌ك مانگی ڕابردوو نابێت.
مووچه‌ی پله‌باڵاكان به رێژه‌ی 50٪ ده‌بڕێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی تهمووز، محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ك مانگی پێشووش مووچه‌ی پله‌باڵاكان به رێژه‌ی 50٪ ده‌بڕێت و به‌رده‌وام ده‌بێت به‌و شێوه‌یه، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك مانگی پێشوو دابه‌ش ناكرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م مانگه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان وه‌ك مانگی ڕابردوو مووچه دابه‌ش ناكات و به‌پێی یاسای چاكسازی مووچه ده‌درێت، چونكه ئێسته حكوومه‌ت كار به یاسای چاكسازی ده‌كات.
"كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگی ڕابردوو ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگ بوو، پێویسته له‌م مانگه‌وه وه‌ك خۆی لێ بێته‌وه و كه‌م نه‌كرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه دای، كاتی بوو و به‌هۆی خراپی دۆخی دارایی بڕیار درا ته‌نیا مانگێك مووچه‌كه كه‌م بكرێته‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم