به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگرتنی سه‌رجه‌م بۆنه و ئاهه‌نگ و قه‌ره‌باڵغییه‌كان، ڕێكخه‌رانی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بڕیاریان دا، خوانی تایبه‌تی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنه‌كه له‌مساڵدا ڕاگرن.
ماڵپه‌ڕی
hindustantimes بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خوانی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵیش وه‌ك زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمه گرنگه‌كانی دنیا ڕاده‌گیرێت.
خوانی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ ساڵانه له‌دوای دابه‌شكردن و ئاشكراكردنی ناوی براوه‌كان ڕێك ده‌خرا، بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌زار و 300 میوان بانگهێشتی خوانه‌كه كرابوون، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌و خوانه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
لە دوای ساڵی 1956ـه‌وه ئەمە یەکەمین جارە خوانی ئاهه‌نگه‌كه به‌ڕێوه نه‌چێت
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره لە دوای ساڵی 1956ـه‌وه كه خوانی ئاهه‌نگه‌كه به‌ڕێوه نه‌چێت، دوایین جار به‌هۆی سه‌ركوتكردنی شۆڕشی هه‌نگاریا له‌لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤیه‌ته‌وه، خوانی نۆبڵ هه‌ڵوه‌شابووه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بووه به‌و جۆره ڕێ له به‌شداریكردنی نوێنه‌ری موسكۆ له خوانهكهدا بكه‌ن.
خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ بۆ ساڵی2020 له بواره‌كانی پزیشكی، فیزیا، كیمیا، ئه‌ده‌ب، ئاشتی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێن، بڕیاره ناوی براوه‌كان له ڕۆژانی 5 بۆ 12ی مانگی ئه‌یلوولدا ئاشكرا بكرێن، ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه كه ئه‌مساڵ ته‌نیا خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له شاری ئۆسلۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت، خه‌ڵاته‌كانی تر له شاری ستۆكهۆڵم و له‌لایه‌ن پاشای وڵاتی سویده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.