ئه‌مڕۆ هه‌ینی چوار مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی "بسمایه"ی باشووری به‌غدا كران، له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانیش ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چوار مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی بسمایه له باشووری به‌غدا كران، دوو له مووشه‌كه‌كان به‌ر كابینه‌ی پاسه‌وانانه‌ی سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوون و دوو كاتیۆشای تریش له گۆڕه‌پانی سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ زیانی مادی به دواوه نه‌بووه و به گوێره‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییش مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی داینیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله هه‌ڵدراون.
بۆردمانكردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای لێ نیشته‌جێیه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌مه‌یش حكوومه‌تی عێراقی تووشی بێزاری زۆر كردووه، چونكه له به‌رده‌م هه‌مووان ئه‌و هێرشانه سه‌لماندوویه‌تی كه حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هێزه‌كان نییه، به تایبه‌ت كه گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به ته‌واوی ئاشكرابوون كه له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن.