له 17ی تشرینی یه‌كه‌م ئۆكتۆبه‌ر تره‌مپ له‌باره‌ی دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ پترۆشۆڤی هاوتا ڕووسیه‌كه‌م له جنێڤ پرسیاری لێ كردم و منیش ورده‌كارییه‌كانم بۆ خسته‌ڕوو، دواتر دووپاتم كرده‌وه كه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ست پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه ته‌واوی ئه‌ندامانی ناتۆ بكه‌ین به هاوڕای خۆمان له‌سه‌ر كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كه، خشته‌یه‌كی دیارییكراویشمان داناوه بۆ كشانه‌وه كه چواری كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر ده‌بێت.
تره‌مپ له وه‌ڵامی قسه‌كانم گوتی، بۆچی پێویسته ئه‌و ماوه زۆره چاوه‌ڕوان بكه‌ین، بۆچی هه‌ر ئێسته نه‌كشێینه‌وه، من گوتم كه ئێمه ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه، بۆم ڕوونكردنه‌وه، كه به ته‌نیا به كشانه‌وه‌مان بێ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری هاوپه‌یمانمان ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ڕووسیایش هه‌مان هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر، چونكه ئه‌وانیش قسه‌ی زۆریان هه‌یه و بیانووی جۆراوجۆریان دۆزیوه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێكی هاوشێوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، ئیتر كشانه‌وه‌ی ئێمه هیچ سوودێكی نابێت، به‌ڵام كاتێك هه‌موو وڵاتان بگه‌یه‌نینه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه مۆسكۆ پێشێلی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه، ئه‌وكات هه‌مووان له دژی ڕووسیا ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌وكات ڕووسیا له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش بكشێته‌وه، هیچ كاریگه‌ری نابێت، چونكه وڵاتان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مۆسكۆ خۆی پێشێلی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه و به كشانه‌وه‌یشی زیاتر سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پێشنیازی ئه‌وه‌یشم بۆ تره‌مپ كرد، كه ده‌توانین له‌گه‌ڵ ڕووسیا بكه‌وینه گفتوگۆ و هه‌ردوولا له‌یه‌ك كاتدا له ڕێككه‌وتنه‌كه بكشێینه‌وه و ده‌ست به دانوستاندن بۆ ڕێككه‌وتنێكی تری گشتگیر و نێوده‌وڵه‌تی له‌وبواره بكه‌ین و وڵاتانی تریشی تێ بكرێ، كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه جیا جیاكانی جیهان، به‌ڵام تره‌مپ ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی، نامه‌وێ كارێكی له‌مشێوه‌یه بكه‌ین، ته‌نیا پێویسته ئێمه پێشوه‌خت بكشێینه‌وه، من له‌و بڕوایه‌دابووم كه تره‌مپ به دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه‌یه، چونكه كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش واته ده‌ست واڵاكردنی هه‌ردوولا له دانانی سیسته‌می مووشه‌كی له ناوچه جیا جیاكانی جیهان، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسی شه‌ڕ له هه‌ر كاتێك زیاتر ده‌كات.
تره‌مپ پێشوه‌خته كشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند و هه‌موو پلانه‌كانی تێكداین
من له‌و بڕوایه‌دابووم، به‌هۆی ترس و دوودڵییه‌كانی له ڕووسیا، ئه‌م پێشنیازه زۆر به‌لای تره‌مپه‌وه په‌سه‌ندكراو ده‌بێت، به‌ڵام كه ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، تۆزێك هیوام بۆ گه‌ڕایه‌وه، كه ئه‌و نایه‌وێ به ته‌واوی خۆی ڕاده‌ستی مۆسكۆ بكات، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی باش بوو، هه‌رچه‌نده من و ماتیس و پۆمپیۆ ڕۆژی كشانه‌وه‌مان دیاریی كردبوو و پێشتریش تره‌مپم لێ ئاگه‌دار كرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له نیڤادا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كرد، هه‌موو شتێكی بۆ ڕۆژنامه‌وانان ئاشكرا كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌كشێنه‌وه.
كاتێك تره‌مپ زانیارییه‌كانی دركاند، من ده‌سبه‌جێ پێوه‌ندیم به سانده‌رز و تیمی نووسینی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی كۆشكی سپی كرد، تا بڕیارێك بۆ كشانه‌وه ئاماده بكه‌ن، چونكه تره‌مپ هه‌موو شتێكی ئاشكرا كرد، به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر تێكستی بڕیاره‌كه ڕێككه‌وتین و دواتر پێوه‌ندیم به پۆمپیۆ كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ویش تێكستی بڕیاره‌كه‌م تاوتوێ كرد و پۆمپیۆیش به‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه نیگه‌ران بوو و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دۆخه‌كه هێنده خراپ نه‌بوو، چونكه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كرابوون، هه‌رچه‌نده تره‌مپ به فه‌رمی بڕیاره‌كه‌ی واوژوو نه‌كردبوو، به‌ڵام خۆی ئاشكراكردنی زانیارییه‌كه سیحری پرۆسه‌كه‌ی به تاڵ ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو نزیك نه‌بووایه له‌و كاته‌ی تره‌مپ قسه‌ی بۆ میدیاكاران له نیڤادا كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی كشانه‌وه‌مان له ڕێككه‌وتنه‌كه ئاماده كرد، به‌ڵام ماتیس و پۆمپیۆ له‌گه‌ڵی كۆك نه‌بوون و تره‌مپیش هه‌رگیز به‌یانه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وه، بۆیه قسه‌كانی له نیڤادا وه‌ك به‌یانی كشانه‌وه هه‌ژمار كرا و دواتریش بڕیاره‌كه‌ی واژوو كرد.
به‌هۆی قسه‌كانی تره‌مپه‌وه به په‌له به‌ره‌و ئیرله‌ندا و له‌وێوه‌یش بۆ برۆكسل كه‌وتمه ڕێی و قسه‌م له‌گه‌ڵ ینس ستۆلتنبێرگی سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی ناتۆ كرد، له‌باره‌ی بۆچوونی ناتۆ، هه‌رچه‌نده پێشتر ئاگه‌دارمان كردبوونه‌وه، به‌ڵام ئێسته جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ دۆخی پێشتر، چونكه بابه‌ته‌كه بوو به واقیع و تره‌مپ له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بۆچوون و بڕیاری خۆی به هه‌موو دنیا ڕاگه‌یاند.
پۆمپیۆ و ماتیس له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی تره‌مپ زۆر تووڕه‌بوون
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه ئه‌ندامانی ناتۆ زۆرینه‌یان پشتیوانی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون، به‌ڵام هه‌ست به نیگه‌رانی و دوودڵی ستۆلتنبێرگ و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ ده‌كرد، دواجار له مۆسكۆ دابه‌زیم و له‌وێ جۆن هانتسمان پێشوازی لێكردم و دواتر گفتوگۆی زۆرمان كرد و ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، كه ڕووسه‌كان خه‌ریكی ترساندنی ئه‌وروپییه‌كانن، به‌وه‌ی به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنه‌كه، ده‌یه‌وێ ئه‌وروپییه‌كان بخاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره‌وه.
من به ته‌واوی له‌و خواسته‌ی مۆسكۆ تێگه‌یشتم كه ده‌یه‌وێ یاری له نێوان ئێمه و ئه‌وروپییه‌كان بكات، تا متمانه به ئێمه نه‌كه‌ن و بڕیاره‌كه‌مان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و دژی بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام دووپاتم له‌وه كرده‌وه، كه وه‌كچۆن پێشتر ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی سیسته‌می دژه مووشه‌ك دوای كشانه‌وه‌مان به‌رده‌وامبووین له كۆمه‌ككردنی ئه‌وروپییه‌كان و ڕێگه‌مان نه‌دا ڕووسه‌كان ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزنه‌وه، ئێسته‌یش به‌هه‌مانشێوه ده‌بێ و هه‌رگیز ناكرێ ڕێ به ڕووسیا بده‌ین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وروپا دروست بكات.
له ڕاستیدا كاتی قسه‌كانی تره‌مپ گونجاو نه‌بوو و هه‌مووانی نیگه‌ران كردبوو و ئاڵۆزییه‌كی زۆری بۆ ئێمه‌یش دروست كردبوو، چونكه هه‌مووان داوای ڕوونكردنه‌وه‌یان ده‌كرد و منیش ئه‌و كات و ئێسته‌یش ئه‌وه‌م نه‌زانی كه تره‌مپ بۆچی ئه‌و قسانه‌ی له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر به نووسین و قسه ئاگه‌دارمان كردبووه‌وه، كه كاتی كشانه‌وه‌مان دیارییكردووه و پێویسته ئه‌وكات به فه‌رمی ڕای بگه‌یه‌نێت.
ئه‌وروپییه‌كان پشتیوانمان بوو و كاتێك بابه‌ته‌كه بووه واقیع دوودڵیان لا دروست ببوو
دواتر من خه‌ریكی كاره‌كانم بوو له مۆسكۆ تره‌مپ دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی تری ئه‌نجام دابوو، جارێكی تر زانیاری زۆرتری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه خستبووه ڕوو، به‌وهۆیه‌وه ماتیس و دواترش پۆمپیۆ پێوه‌ندییان پێوه‌كردم و ماتیس سووربوو كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ئه‌و خشته‌یه بن كه خۆیان دایانڕشتووه و تره‌مپ به ته‌واوی پێشێلی هه‌موو پرۆتۆكۆله‌كانی كردووه و پێویسته پرۆسه‌كه دوا بخرێ، تا كاتی خۆی دێ كه له‌سه‌ر به هاوبه‌شی بڕیارمان داوه.
پۆمپیۆیش هه‌مان بۆچوونی دووپات ده‌كرده‌وه، كه پێویستمان به كاتی زیاتره بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان و ناكرێ به‌مشێوه‌یه ئاڵۆزی و قه‌ره‌بالغی زۆر دروست بكه‌ین و هاوپه‌یمانه‌كانمان تووشی شۆك و سه‌رسڕمان بكه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی له ورده‌كارییه‌كان تێ‌یان بگه‌یه‌نین.
دواتر من كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌كه‌م پترۆشیڤ كرد و خۆشحاڵی و شادی خۆی به دووباره بینینه‌وه‌م ده‌ربڕی و دیداره‌كه‌مان له باره‌گای هێزی تایبه‌تی ڕوسویا بوو كه پێشتر باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵگری یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بوو، دوای كه‌مێك گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مێژوو، پاشان ده‌ستمان به دانوستاندن كرده‌وه و ئامۆژگاری ڕووسه‌كانم كرد، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ شكاندنی هێلی به‌رگری نه‌به‌ن و بكه‌ونه حاڵه‌تی پێشڕه‌وییه‌وه، چونكه به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی زۆر توندمان ده‌بێ له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك هۆشدارییه‌ك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای كشانه‌وه‌مان له ڕێككه‌وتنه‌كه ڕووسیا ده‌ست به هه‌ڕه‌شه و پێشڕه‌وی نه‌كات.
هاوكات دووپاتم له‌وه كرده‌وه كه ئێمه له ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌كشێینه‌وه و ئه‌ویش جارێكی تر ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه به‌رباس، كه ئه‌وروپییه‌كان زیانمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، منیش وه‌ڵامم دایه‌وه، ئێسته ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین و پێویست ناكات تۆ یان من ببین به نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا، بۆیه به ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته‌م داخست كه مۆسكۆ ده‌یه‌ویست یاری پێوه بكات.
مۆسكۆ ده‌یه‌ویست یاریی بكات و ترس و دوودڵی وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر بكات
پاشان گفتوگۆ هاته سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی تر له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له‌باره‌ی مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی و بڵاوكردنه‌وه‌ی له ناوچه‌كه، دووباره هه‌مان قسه‌ی دیداری پێشووم پێ گوته‌وه، كه پێویسته ئێران و چین و كۆریای باكوریش بێنه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه و مۆسكۆ و واشنتن به‌یه‌كه‌وه فشار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه نه‌بێ، وه‌كو ئێسته ڕووسیا هه‌موو شتێك له‌وێ دروست ده‌كات و فێل له ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كاته‌وه.