پاش ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییانه‌ی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا و ئه‌و گورزه‌یش كه دواجار له ڕووسیامان دا، جارێكی تر له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆی چڕ ده‌ستی پێكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكرێ و ئه‌زموونی 2016 دووباره ببێته‌وه، چی ڕوو ده‌دا و چۆن سیسته‌می سیاسی و دیموكراسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار، بۆیه بڕیارمان دا، ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه به جه‌نگ دژی ئه‌مه‌ریكا ناوببه‌ین و ده‌ست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و ئاماده‌كاری بكه‌ین، بۆ ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و دیارده ترسناكانه.
له ڕاستیدا من له دیداری تره‌مپ و پوتین له فینلاند و دواتریش له هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا به‌شداربووم و هه‌ردووجار پوتین به ته‌واوی ڕه‌تی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی مۆسكۆ به فه‌رمی له پشتی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌وه بێ و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌یشی ڕه‌ت كرده‌وه كه ئاراسته‌یمان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌ڵگه‌ی ڕوونمان لا بوو، بۆیه كارێكی قورس بوو كه ڕووسیا بێنینه سه‌ر ئه‌و بڕوایه و به فه‌رمی ددان به‌وه‌دا بنێ كه ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردن كردووه.
هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌وه‌ی له‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه و ده‌ستوه‌ردانانه زیانمه‌ندبووه و ده‌بێت، بریتییه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی 2016 بوو به واقیعێك و قبووڵكرا و خه‌ریكه ویلایه‌تی تره‌مپیش كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه بوو به سه‌رۆك به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێ و نزیك ده‌بینه‌وه له خولێكی تری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پاش ڕوونبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و یه‌كلاكبوونه‌وه‌یان هه‌میشه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پرسیاری ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه، تا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوویش ئه‌و حاڵه‌ته ڕوو نه‌داته‌وه، ئاخۆ قیمه‌ت و به‌های هه‌ڵبژاردن چی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ڕۆڵی تێدا بگێڕێ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێچه‌وانه ده‌ربخات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دابنێت؟
پوتین هه‌میشه ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت ده‌كرده‌وه
هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانكرد و میدیاكانی وڵاته‌كه‌مان ماوه ماوه ده‌یانوروژاند جێی بایه‌خ بوون و گرنگبوون، كۆشكی سپی و ته‌واوی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایش هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و پرسیارانه‌یان لا نه‌بوو، بۆیه به چڕی كارمان كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر كرا و بڕیاردا توانای به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان زۆر زیاتر بكرێ و ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆبامایشمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشتر بڕیاری دا بوو، كه شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجیای وڵاته‌كه‌مان پێویسته ته‌نیا به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ن و هیچ كات نه‌بنه هێرشبه‌ر و سیسته‌می ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌لیكترۆنی جیهان بشێوێنن.
له شوێنی ئه‌و بڕیاره دووپات‌مان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان ته‌نیا به‌رگری نه‌كه‌ن، به‌ڵكو گرنگه هێرشبه‌ری زۆر لێهاتوویش بن، به تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كان و دوژمنانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گرووپ و بانده نا حكوومی و سه‌ربه‌خۆكان، كه به به‌رده‌وامی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و ته‌كنه‌لۆجی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ریكا له بواری ته‌كنه‌لۆجیا سه‌رمایه‌كی مرۆیی یه‌كجار مه‌زنی هه‌یه و هیچ وڵاتێكی تری دنیا نه‌یه‌تی، بۆیه هه‌نگاومان نا و كارمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه توانای شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجیا له وڵاته‌كه‌مان ڕێك بخرێته‌وه و بۆ هێرشی گه‌وره و فره‌وان ئاماده بكرێن، له وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك كه ده‌كرێته سه‌ر سیسته‌می ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكاوه، وه‌ڵام و هێرشی یه‌كجار گه‌وره‌تر و كه‌مه‌رشكێنیان هه‌بێت.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان پرسی ئه‌وه‌یان وروژاند كه چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوویش نه‌كرێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا هێزی بۆشایی ئاسمان پێكهێنرا، كه ئه‌مانه‌یش له ڕووی توانای ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆجییه‌وه زۆر پێشكه‌وتوون و له هه‌موو كاتێك ئاماده‌ن هه‌ر فه‌رمانێك جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ وێرانكردنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ده‌یانه‌وێ ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی وڵاته‌كه‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان مامه‌ڵه پێ بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی له‌و بواره پێشه‌نگبوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكا بریتین له ڕووسیا و چین و كۆریای باكور و ئێران، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هێرشه‌كان له‌و وڵاتانه‌وه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه دروستكردنی هێزی بۆشایی ئاسمان و یه‌كخستنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیاوه، بۆخۆی په‌یامێكی به‌هێز و زۆرباش بوو بۆ هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی كه حكوومه‌ته‌كان له پشتیانه‌وه‌ن، یان سه‌ربه‌خۆیانه كار ده‌كه‌ن و په‌لاماری سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن.
پێشتر ئۆباما تواناكانی ئه‌مه‌ریكای له‌وبواره‌وه به ته‌واوی په‌كخستبوو و هه‌موو هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشبه‌رانی ڕاگرتبوو، كه ئه‌مه‌یش كارێكی یه‌كجار خراپ بوو و به ته‌واوی له‌م ڕووه‌وه ئه‌مه‌ریكای به‌ره‌و لاوازی بردبوو و له جه‌نگی سیبرانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان بوون و هه‌ر ته‌نیا ده‌بوونه قوربانی، كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی بۆ بڕیاره‌كه‌ی باراك ئۆباما ده‌گه‌ڕایه‌وه.
بۆ گره‌نتیكردنی پاكی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستمان به هه‌نگاو كرد و بڕیارێكی ئۆبامان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وه‌كو تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كاری زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و بواره كرد و له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كان و ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه پێوه‌نداره‌كان به ته‌كنه‌لۆجیا و پێشڤه‌چوونه‌كانه‌وه گفتوگۆمان كرد و زانیاریمان كۆ كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ورد و تێروته‌سه‌ل ئاراسته‌ی تره‌مپ بكه‌ین، تا ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆباما به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جارێكی تر مه‌سه‌له‌ی بیرۆكراتییه‌ت هاته‌وه سه‌ر ڕێگه‌مان و تره‌مپ دواجار ڕه‌زامه‌ندی دا به پابه‌ندنه‌بوون به بڕیاره‌كه‌ی ئۆباما، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بژاردانه‌ی كه له ڕاپۆرته‌كه خرابوونه ڕوو، دوو دڵ بوو و په‌له‌ی نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو كه ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می تره‌مپ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ستراتیجێكی ورد و درێژمه‌ودا له بواری ئه‌لیكترۆنی هه‌بوو، تا بناخه‌كه‌ی دابمه‌زرێنرێ و سیسته‌می ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌لیكترۆنی ئه‌مه‌ریكا به پارێزراوی بهێڵێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه كاره‌كانمان ته‌واو كرد و ستراتیجێكی ورد و گشتگیرمان خسته‌ڕوو، به‌ڵام به‌هۆی بیرۆكراسی و ڕاڕای تره‌مپ و ترسی زۆری به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌و ستراتیجیه، بۆیه په‌سه‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ دواكه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیش دزه‌یان پێكرا بۆ میدیاكان و له‌وێ قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام ئه‌و پلانه‌ی ئێمه دامانڕشتبوو زۆر ورد و جیاواز و نهێنی بوو و ده‌یتوانی زۆرترین خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات و ڕێ به هیچ هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر سیسته‌می ته‌كنه‌لۆجیای وڵاته‌كه‌مان نه‌دات، چونكه هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆجیای گرتبووه‌وه، كه به پله‌ی یه‌كه‌م بواری ئینته‌رنێت و گه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی به چڕی باسی لێوه كرابوو.
له‌میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه له میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیجه ده‌كرا، كه ئێمه ئاماده‌مان كردبوو، ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاردانه‌وه‌ی باشیان هه‌بوو و بوونی ستراتیجێكی له‌مشێوه‌یه به گرنگ و پێویست ناوی ده‌برا و پسپۆرێكی بواره‌كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌و ستراتیج و پلانه ئاماژه‌یه‌كی زۆر گرنگ و ڕوونه كه حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی وڵات بكات و زۆرترین به‌ربه‌ست و هه‌ڕه‌شه له‌به‌رده‌م هێرشبه‌ران دروست بكات.
ئێمه گونجانێكی زۆر وردمان له نێوان پرسی به‌رگری له‌خۆكردن و هێرشبردن دروست كردبوو، كه ئه‌ویش پێوه‌ست كرابوو به لایه‌نی نه‌یاره‌وه، چونكه ئه‌مه‌ریكا نابێته هێرشبه‌ر تا هێرشی نه‌كرێته‌سه‌ر، كه هێرشیشی بكرێته سه‌ر وه‌ڵامێكی توند و هێرشێكی گه‌وره و فره‌وانی ده‌بێت، له دژی گرووپ و كۆمپانیا و كه‌سه‌كانی شاره‌زای بواره‌كه.
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له به‌رگریكردن له هێرشی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بۆ هێرش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند گۆڕدرا
له‌گه‌ڵ هه‌موو ماندبوونه‌كان، به‌ڵام به‌شێك له‌و دامه‌زراوانه‌ی پێوه‌ست بوون به ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا و ئه‌لیكترۆنییه‌وه دژایه‌تیان ده‌كرد، به تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ و به‌شێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ته‌نانه‌ت له ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكایش "سی ئای ئه‌ی" ئه‌مه زۆر بێ ئومێدكه‌ربوو، به‌ڵام ئێمه سوورتربووین و به ته‌واوی گرنگی ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان له‌سه‌ر ئێسته و داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانی.
جێمس ماتیس له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نیگه‌ران بوو و هاوڕا نه‌ده‌بوو و هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه كه ئێمه واته وه‌زاره‌تی به‌رگری هیچ هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر هیچ شوێنێك ئه‌نجام ناده‌ن و ته‌نیا به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌م جیاوازییانه به ته‌واوی تره‌مپی سارد ده‌كرده‌وه و دواكه‌وتنی زۆر زیاتر ڕووی ده‌دات.