ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئاشكرایان كرد، كه پارچه‌یه‌كی شوێنه‌واری گرنگی عێراقیان له ئیتاڵیاوه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه به په‌یكه‌ری خواوه‌ندی دایك ناو ده‌برێ و مێژووه‌كه‌ی بۆ حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه ئیتاڵیا په‌یكه‌ری خواوه‌ندی دایكی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له ڕێوڕه‌سمێك ڕاده‌ستی باڵوێزخانه‌ی عێراق له ڕۆمای پایته‌ختی وڵاته‌كه كردووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی چالاكی كولتووری و خاوه‌نداری ئیتاڵیا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و عێراقیش پێشوازی لێ ده‌كات.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، مێژووی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییه بۆ پێنج تا حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و په‌یكه‌ره‌كه نیشانه و سیمبۆلی دایكایه‌تی و وه‌چه‌خستنه‌وه‌یه و به خواوه‌ندی دایك ناوی ده‌برێت.
پێشتر میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه، كه پارچه شوێنه‌وارییه‌كه له‌لایه‌ن بانده مافیاكانی دزینی شوێنه‌وار و مامه‌ڵه پێكردنی له ئینته‌رنێت خراوه‌ته ڕوو، دواتر توانیویانه له نزیك شاری ئۆدینی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتاڵیا شوێنی پارچه شوێنه‌وارییه‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.
شوێنه‌واره‌كانی عێراق له دوای 2003 ه‌و دواتریش پاش هاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، تووشی دوو شه‌پۆلی گه‌وره و فره‌وانی دزین بوونه‌وه و له بازاڕی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه و ئێسته‌یش به هه‌زاران پارچه شوێنه‌واری عێراقی چاره‌نووسیان دیار نییه و له‌لایه‌ن بانده‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به شوێنه‌واره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.