ڕۆژی یه‌كشه‌م 26ی ته‌مووز له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له باخی گشتی، كه‌سێك به‌ناوی كاوه حه‌مه‌عه‌لی كۆتایی به ژیانی هێنا، دواتر نامه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه گوایه نامه‌ی كاوه بێت، خوشكێكی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه نامه‌كه هی كاوه بێت و ده‌ڵێ، ده‌یانه‌وێت ناوی براكه‌م بزڕێنن، خێزانی كاوه‌ش ده‌ڵێ ڕاسته دۆخی داراییمان خه‌راپ بوو، ئێمه كێشه‌ی خێزانیمان هه‌بووه له دادگایه، نازانم ئه‌و نامه هی كێیه.
مانگانە 400 هەزار دینار مووچه‌ی خۆی 750 هه‌زار دیناریش شەهیدانەی باوکی وه‌رده‌گرت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ته‌مووز، لاولاو قادر مه‌حموود هاوسه‌ری كاوه حه‌مه‌ئه‌مین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاتێك كاوه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه من له ماڵه‌وه نه‌بووم، بۆیه ئاگاداری چیرۆكی نامه‌كه نیم، ئه‌وكات من له شاره‌دێی سیروان له ماڵی باوكم بووم، ماوه‌ی مانگێك بوو كێشه‌مان هه‌بوو منیش ماڵه‌وه‌م به‌جێ هێشتبوو، كێشه‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته دادگا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ منداڵ له‌نێوانماندا هه‌بوو له ڕێی دادگاوه پێوه‌ندیمان هه‌بوو و ده‌هات منداڵه‌كانی ده‌بینی، ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی وا له خۆی بكات هات منداڵه‌كانی بینی.
هاوسه‌ری كاوه ده‌ڵێ، كاوه كاری نه‌بوو، به‌ركه‌وتووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بوو و مانگی بڕی 400 هه‌زار دینار مووچه‌ی وه‌رده‌گرت، جارجاریش كرێكاری ده‌كرد، شه‌هیدانه‌ی باوكی مانگی 750 هه‌زار دیناری وه‌رده‌گرت، دوو ئۆتۆمبێلی پێشتر به قیست هێنابوو ئه‌و 750 هه‌زاره‌ی خستبووه سه‌ر ئه‌و كه‌سه و له بری قه‌رزی سه‌یاره‌كانی وه‌ریان ده‌گرت، ئێمه له خانووی كرێدا بووین و 15 كرێی خانوو قه‌رزدارین، خاوه‌نی 250 دینار نه‌بووین له ماڵه‌وه، كێشه‌مان كێشه‌ی نه‌بوونی بووه و 11 ساڵ خێزانی كاوه بووم.
درۆیە ئەگەر بڵێن کاوە کێشەی دارایی هەبووێت
"من داوای جیابوونه‌وه‌م له كاوه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌ویست له‌من جیا بێته‌وه و ده‌یگوت له‌به‌ر خاتری ئه‌و منداڵانه‌مان با هه‌ر پێوه‌ندیمان هه‌بێت، به‌یه‌كه‌وه نه‌ده‌گونجاین، پاره‌ی پێ نه‌بوایه ده‌هاته‌وه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه دروست ده‌كرد و به‌رده‌وام ده‌یگوت من قه‌رزارم، كه بڕیاری خۆكوشتنی داوه هیچی به‌من نه‌گوتووه، له‌كاتێكدا ڕۆژێك پێش كۆتاهێنان به‌ژیانی خۆی لامان بوو و هیچی له‌وباره‌وه پێ نه‌گوتم". لاولاو قادر وای گوت.
ڕۆشنا حه‌مه‌عه‌لی خوشكی كاوه بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و نامه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه دووره له ڕاستییه‌وه، له دادگاش ڕوون كراوه‌ته‌وه ئه‌و نامه‌یه نامه‌ی كاوه نییه، چونكه كاوه كه‌یسی هه‌یه له دادگا و واژووه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت نامه‌ی كاوه نییه و جیاوازه، ته‌نیا جزدانێك و مۆبایلێك و وه‌ره‌قه‌یه‌كی پێ بووه، ئه‌ویش ژماره ته‌له‌فۆتی تێدا نووسیوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و نامه‌یه به‌ناوی براكه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه، رۆشنا ده‌ڵێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه ته‌نیا بۆ ناوزڕاندن و ناشیرینكردنی كاوه‌یه، ده‌یانه‌وێت به‌ناوی كاوه‌وه ڕه‌خنه له حكوومه‌ت و یه‌كێتی و پارتی بگرن، ئه‌و نامه دووره له ڕاستی، كاوه سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی خۆش ویستووه، هاتوچۆی باره‌گای هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و نامه‌ی خستووه‌ته سه‌ر كاوه، هه‌ڵبه‌ته ده‌ستی هه‌یه له كوشتنی كاوه! یانی چی ده‌ڵێ ئاگاتان له منداڵه‌كانم بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێمه گومانمان هه‌یه له خۆكوشتنی براكه‌مان، كاوه كێشه‌ی خێزانی هه‌یه و دۆسیه‌ی هه‌یه له دادگا، چه‌ند جارێكی تریش هه‌وڵی دابوو خۆی بكوژێت، به‌ڵام په‌شیمان بووه‌ته‌وه، كوشتن تاكه ڕێ نییه، بۆیه بڕیاری دا بڕوا بۆ شوێنێكی تر و گوتی، ڕۆژێك پێش ئه‌و كاره‌ی، جله‌كانی لای من بوو و بۆم شووشت، خێزانی له ماڵی باوكیه‌تی و داوای جیابوونه‌وه‌ی لێ كردووه، پێمی گوت بڕیاره به‌یانی شه‌موو بڕۆم، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو خۆی كوشت. ڕۆشنا حه‌مه‌عه‌لی وای گوت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، زیاتر له مانگ و نیوێكه خێزانی چووه‌ته‌وه ماڵی باوكی و نه‌یهێشتووه منداڵه‌كانی ببینێت، چه‌ندان جار كاوه چووه‌ته لای دادوه‌ر و دادوه‌ر كاتی بۆ داناوه منداڵه‌كانی ببینێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دوور بووه، نووسراوێكی بۆ دادگا كردبوو گوتبووی خۆم ده‌كوژم ئه‌گه‌ر به زووترین كات منداڵه‌كانم نه‌بینم، دادوه‌ر پێ گوتبوو بڕۆ هه‌ر ئه‌مڕۆ منداڵه‌كانت ببینه، ئه‌وه‌بوو ڕۆیشته بازاڕ و یاریی منداڵانی كڕی بۆ منداڵه‌كانی، قسه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌كرد. به‌منی گوت ده‌ڵێی چی بڕۆم بۆ لای منداڵه‌كانم یان نا، منیش پێم گوت له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵی خه‌زوورانت باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڕۆیته سه‌ریان و ته‌عه‌دایان لێ ده‌كه‌ی، دوو كه‌س پێشوه‌خت ئاگادار بكه، پێی گوتم دادوه‌ر ڕێی پێ داوم و دوو پۆلیس له‌گه‌ڵم ده‌نێرێت.
رۆشنا حه‌مه دووپاتی ده‌كاته‌وه، گومانمان له كوشتنی كاوه هه‌یه به‌وه‌ی لێی درابێت، فشارێكی وایان لێ كردبێت كه پێیان گوتبێت بڕۆ خۆت بخنكێنه، پاشان ئه‌و نامه‌یه خراوه‌ته پاڵی، ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كاوه دۆخی دارایی خراپ بووبێت، ئه‌مه درۆیه و دووره له ڕاستی.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ