وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی دابه‌شكردنی په‌نجه ماسی ده‌ست پێ كرد، وه‌ك خۆیشیان ئاماژه‌یان بۆ كردووه ئه‌و كاره بۆ بایه‌خدانه به پاراستنی سامانی ماسی.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له دابه‌شكردنی چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار په‌نجه ماسی ده‌ستی پێ كرد. حوسێن حه‌مه كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به "وشه"ی گوت، یه‌كێك له پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گرنگیدانه به سامانی ئاژه‌ڵ و سامانی ماسی.
سه‌تان هه‌زار په‌نجه ماسی ده‌خه‌ینه ناو به‌نداوه‌كان
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه دوای پشووی جه‌ژنی قوربان سه‌تان هه‌زار په‌نجه ماسی ده‌خه‌ینه ناو به‌نداوه‌كان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باسی ئه‌و چالاكییه‌ی كردووه و رای گه‌یاندووه كه له‌كاتی دابه‌شكردنی ئه‌و په‌نجه ماسیانه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه به‌شێكی زۆریان مۆڵه‌تیان نییه، بۆیه لیژنه‌یه‌كی مه‌یدانی پشكنینیان بۆ ده‌كات له داهاتوودا.