سلێمانی‌.. جووڵه‌ كه‌وته‌ كڕین و فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێل

:: PM:09:07:27/07/2020 ‌
له‌ سلێمانی جووڵه‌ كه‌وته‌ بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و كاسبكارانی‌ پێشه‌نگاكانی‌ ئۆتۆمبێلیش باس له‌ جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بازاڕیان كراوه‌ته‌وه‌.

كارزان جه‌لال، له‌ پێشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ سلێمانی به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، نرخی ئۆتۆمبێل جووڵه‌ی تێكه‌وتووه‌ و به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و كۆتایی هاتنی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌ 500 بۆ 700 دۆلاری چووه‌ته‌ سه‌ر
روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌ 500 بۆ 700 دۆلاری چووه‌ته‌ سه‌ر، ئه‌مه‌ش به‌شێكی پێوه‌ندی به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژن و به‌شێكیشی پێوه‌ندی به‌ جووڵه‌ی بازاڕه‌وه‌ هه‌یه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سامان محه‌مه‌د، فرۆشیارێكی‌ تری ئۆتۆمبێله‌ له‌ سلێمانی به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، له‌ پێشتردا كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل وه‌ستابوو، هیچ جووڵه‌یه‌ك نه‌بوو، به‌ڵام ئێسته‌ ورده‌ ورده‌ جووڵه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌یش كرد كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی نرخیان له‌ خوار 10 هه‌زار دۆلاره‌وه‌یه‌ بازاڕیان گه‌رمه‌.

له‌ماوه‌ی‌ رابردوو به‌هۆی‌ كه‌ره‌نتینه‌ی‌ هاووڵاتییان و ترسی‌ زیاتر له‌ كۆرۆنا كڕین و فرۆشتنی‌ ئۆتۆمبێل تا ئاستێكی‌ زۆر وه‌ستابوو، به‌ڵام ئێسته‌ له‌گه‌ڵ ئاسایبوونه‌وه‌ی‌ تا راده‌یه‌ك له‌ ژیان هاووڵاتییان روو له‌ پێشه‌نگاكانی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن.

سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا



وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 587 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌