ئەمڕۆ كۆمەكی تەندروستیی فڕەنسا دەگاتە هەرێمی كوردستان

:: AM:11:11:28/07/2020 ‌
بڕیارە فڕەنسا كۆمەكی تەندروستی بگەیەنێتە هەرێمی كوردستان كە چەند تۆنێك پێداویستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەخۆ دەگرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز، بڕیارە هەرێمی پاریسی فڕەنسا یارمەتی تەندروستی وڵاتەكەی لە ڕێی كونسوڵگەی گشتیی فڕەنسا بگەیەنێتە هەرێمی كوردستان.

كەلوپەلی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كیتی پشكنین و چەند كەلوپەلێكی تر، بە ئامادەبونی وەزیری تەندروستی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكرێت 
لە بانگێشتنامەیەكیش كە بۆ دەزگای "وشە" هاتووە، كەلوپەلی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كیتی پشكنین و چەند كەلوپەلێكی تر، بە ئامادەبونی وەزیری تەندروستی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئەوەیش ڕوون كراوەتەوە، كۆمەكە تەندروستییەكە لە سەعات 12 دەگاتە هەرێمی كوردستان  و بەرپرسانی كونسوڵگەی فڕەنسا ئامادە دەبن.

هەرێمی كوردستان و فڕەنسا لەسەر ئاستێكی باڵا پێوەندییان هەیە و هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی فڕەنسا سەردانی هەولێری كرد و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حكوومەت كۆ بووەوە.



وشە - رامیار جەواد