به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رھێنانی ھه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره له ھه‌ولێر چه‌ند وه‌به‌رھێنه‌رێك كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت به‌قیستی 20 ساڵ ئه‌نجام بده‌ن، كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌دروستكردنی ئه پڕۆژانه ده‌كرێت.
ئه‌و پڕۆژانه به‌قیستی درێژخایه‌نی 20 ساڵه و بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ته‌مووز، سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رھینانی ھه‌ولێر بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، پلانێكمان له ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له شاری ھه‌ولێر كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و ھه‌ژار دروست بكرێت، ئه‌و پڕۆژانه كۆمه‌ڵێك وه‌به‌رھێنه‌ر له كه‌رتی تایبه‌ت دروستی ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌موو جۆره ھاوكارییه‌كیان ده‌كات.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و پڕۆژانه به‌قیستی درێژخایه‌نی 20 ساڵه و بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بێت، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش ھه‌موو ھاوكارییه‌كیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌وانه‌ی كرێچی و كه‌مده‌رامه‌تن، ببنه خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به قیستێكی درێژخایه‌ن.
"له‌به‌رئه‌وه‌ی ھێشتا ده‌ستمان به پڕۆژه‌كه نه‌كردووه، دیار نییه ژماره‌ی ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون چه‌ندن، به‌ڵام كه ده‌ست پێ كرا ئه‌وكات پلانه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ین و ژماره‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونیش ئاشكرا ده‌بێت و نرخیشی دیاری ده‌كرێت، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی زۆر نابێت و قیسته‌كه‌ش ئه‌وه‌نده نابێت ببێته بارگرانی به‌سه‌ر هاووڵاتییانه‌وه". سامان عاره‌ب وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رھینانی ھه‌ولێر دووپاتی ده‌كاته‌وه، بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و پڕۆژانه بكرێت و ئێسته ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاھیم