یەك تریلیۆن دۆلاری تر بۆ بووژانەوەی ئابووری ئەمەریكا تەرخان دەكرێت

:: PM:02:32:28/07/2020 ‌
فراكسیۆنی كۆماریخوازەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا، پڕۆژەیەكی یەك تریلیۆن دۆلاری دەخەنەڕوو بە ئامانجی بووژانەوەی ئابووری وڵاتەكەیان.

بەهۆی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا، ئابووری ئەمەریكا بە رێژەیەكی بەرچاو سست بووە و پڕۆژە و پلانەكانی پێشوو كە حكوومەتی ئەو وڵاتە تەرخانی كردبوون، بە تەواوی نەیتوانیوە رێگر بێ لە زیاتر پاشخستنی ئابوورییەكە.

بەپێی ئەو پڕۆژەیەی كۆماریخوازەكان خستوویانەتەڕوو و بەپشتبەستن بەو تریلیۆن دۆلارە، لە كەرتی جیاوازدا هاوكاریی خەڵك و پیشەكان دەكرێت.

 بۆ نموونە 100 ملیار دۆلار بۆ كەرتی پەروەردە و قوتابخانەكان تەرخان كراوە، هاوكات داوا كراوە زۆربەی هاووڵاتییان هەزار و 200 دۆلار بخرێتە سەر هەژماری بانكییان.

بەگوێرەی بی بی سی  پێشتریش ئەمەریكا مانگانە شەش هەزار دۆلاری دەخستە سەر حیسابی هاووڵاتییان، بەتایبەتی ئەو كاتەی كەرەنتین كرابوون، بەڵام ئێستە ئەو بڕە یارمەتییە بۆ هەزار و 200 دۆلار كەمی كردووە.

دوو تریلیۆن و 100 ملیار دۆلاری تر بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانی كەرتە جیاوازەكان تەرخان كرابوو.
پێویستە بگوترێ جگە لەو تریلیۆن دۆلارەی كۆماریخوازەكان پێشنیاریان كردووە، بۆ پاڵپشتی ئابووری وڵات تەرخان بكرێ دوو تریلیۆن و 100 ملیار دۆلاری تر بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانی كەرتە جیاوازەكان تەرخان كرابوو.

ئەمەریكا وڵاتێكی زلهێزی ئابوورییە و جگە لەو زیانە گیانییانەی بەری كەوتووە، ئابوورییەكەشی زیانێكی زۆری بەركەوتووە و ماوەیەكی درێژی پێ دەچێت تا دۆخەكەی ئاسایی بكاتەوە.


وشە - سلێمان تاشان