گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دا كه ناشتنی مردووانی كۆرۆنا له گۆره‌ستانه‌كان مه‌ترسیی نییه، به‌ڵام تیمی ناشتنی مردووان ده‌یانه‌وێ له‌شوێنی چۆڵ بیاننێژن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ته‌مووز، د.محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مردووانی كۆرۆنا پێویستیان به‌گۆڕستانی تایبه‌ت نیه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌یش پێشتر ئه‌و پرسه‌مان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تاوتوێ كردبوو ئه‌وانیش دووپاتیان له‌وه كردبووه‌وه كه ناشتنی مردووانی كرۆنا له‌گۆڕستانی گشتی مه‌ترسی نیه .
تا ئێسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ پلانێكی نییه تا مردووانی كۆرۆنا له گۆرستانی گشتیی بنێژرێ
روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا و گوتی، تا ئێسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ پلانێكی نییه تا مردووانی كۆرۆنا له گۆرستانی گشتیی بنێژرێن، چونكه وا به باشتر زانراوه كه له‌شوێنێكی چۆڵ بنێژرێن.
وه‌ك گوته‌بێژه‌كه‌ی ته‌ندروستی گوتی، تیمی ناشتنی ته‌رمی مردووانی كۆرۆنا وایان به باشتر زانیوه كه له‌ناوچه‌یه‌كی چۆڵ بنێژرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئامێری هه‌ڵكردنی گۆڕ بۆ هه‌موو شوێنێك گونجاو نییه به‌كار بهێنرێ.
تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان 504 كه‌س به‌هۆ كۆرۆناوه مردوون كه له‌شوێنی چۆڵ و دوور له ئاوه‌دانی ده‌نێژرێن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی