شارەزایەك: لە عێراق خواست و خستنەڕوو بەهای دۆلار دیاری دەكەن

:: PM:08:33:28/07/2020 ‌

شارەزایەكی ئابووری عێراقی باس لە هۆكارەكانی هەڵبەز و دابەزی نرخی دۆلار لە عێراق دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە نرخەكەی لە دنیا پێوەستە بە پێشبینی و نرخی نەوت و زێڕ و یۆڕۆ، كەچی لە ناوخۆی عێراق پێوەستە بە خواست و خستنەڕووی دراوەكەوە.
دابەزینی بەهای دینار واتە زیادبوونی نرخی كاڵاكان
هەمام شەماع، لەوبارەوە گوتی، نرخی گۆڕینەوەی دۆلار لە بازاڕی ناوخۆی عێراق پێوەندی بە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی دنیا بەرانبەر بە پارەكانیترەوە نییە، ئەوەی كۆنترۆڵی نرخی دۆلار دەكات لە بازاڕەكانی دنیا بریتییە لە پێشبینییەكان و نرخی نەوت و زیڕ و پێوەندی بە یۆرۆوە، هەرچی لە عێراقە پێوەندی نێوان دۆلار و دینار، هۆكاری ناوخۆیی پێوەست بە خواست و خستنەڕووی دۆلار كۆنترۆڵی دەكات.  

شەماع روونی كردەوە، دابەزینی نرخی دینار دەبێتە هۆی زیادبوونی نرخ و هەڵاوسان و كێشە بۆ چینی هەژار، چونكە دابەزینی بەهای دینار واتە زیادبوونی نرخی كاڵاكان، ئەوە لەوكاتەی نرخی زێڕ لە دنیا روو لە هەڵكشانە، بەرانبەر بە داكشانی نرخی دۆلار، بەو پێیەی زیڕ متمانەی زیاترە لەناو نیگەرانی بوونی ئاڵۆزی لە پێوەندییەكانی ئەمەریكا و چین و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا.   


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل