ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نهێنییه‌كی نێوان سعوودیه و ئێران هه‌ڵداوه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوو مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ركۆماری پێشووی ئێران نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ڕه‌وانه كرده‌وه و ڕۆژنامه‌كه ئه‌و نامه‌یه به "نه‌رم و نیان" ناو ده‌بات و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌م كاره پێچه‌وانه‌ی ڕای فه‌رمی سعوودیه و ئێرانه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی، نووسینی نامه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری پێشووی ئێرانه‌وه له كاتێكدایه تا ئێسته‌یش دوژمنكاری سه‌رسه‌خت له نێوان تاران و ڕیاز هه‌یه و پێشتر محه‌مه‌د بن سه‌لمان، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی به هیتله‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ چاكسازیكردن له ئێران بێ ده‌رئه‌نجام ده‌بێ و هیچ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری پێ نابێت.
له هه‌مان كاتیش دا پێشتر عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له باسی ماڵباتی شاهانه‌ی سعوودیه "ئال سعوود" دووپاتی كرده‌وه، كه ماڵباتی ئال سعوودی فه‌رمانڕه‌وای سعوودیه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك له‌سه‌ر ده‌ستی شۆڕشێگڕه ئیسلامییه‌كان وێران ده‌بن و به ته‌واوی له‌ناو ده‌چن.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دوو بۆچوونه مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له نامه‌یه‌ك بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان زۆر وه‌سفی كردووه و داوای لێ كردووه كه هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا دروست ببێت، بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن، نیویۆرك تایمز به پشتبه‌ستن به كۆپییه‌كی نامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نووسیویه‌تی و بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ده‌سپێشخه‌ری بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن خستووه‌ته‌ڕوو
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ی به پیاوی ئاشتی ناوبردووه و داوای لێ كردووه هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه و سه‌پاندنی هه‌ژموون و ڕیشه‌ی خۆی بۆ به‌یه‌كه‌وه ژیانی خه‌ڵك، كه هاوشێوه‌ی كرده‌وه چاكه‌كاری و نموونه‌یییه‌كانی په‌یامبه‌ری ئیسلام بێت.
له
نامه‌كه هاتووه، ده‌زانین كه ئێوه‌ی سه‌روه‌ر دڵشاد نین به مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان كه هه‌موو ڕۆژ ده‌مرن و بریندار ده‌بن و ژێرخانی ناوچه‌كه به ته‌واوی وێران ده‌بێت، بۆیه داوا له شكۆمه‌ندی ئێوه ده‌كه‌ین كه كار بكه‌ین به یه‌كه‌وه بۆ گۆڕینی وێرانكاری له ناوچه‌كه به چه‌سپاندنی ئاشتی و گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری، له كۆتاییشدا سڵاوی دادپه‌روه‌ری نووسراوه و به ڕسته‌ی "براتان مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" كۆتایی پێهاتووه.
له‌باره‌ی وه‌ڵامی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه بۆ نامه‌كه‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، نیویۆرك تایمز پێوه‌ندی به به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كردووه و ناوبراو دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه تا ئێسته وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئێران و سعوودیه دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان حووسییه‌كان و حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان پشتی یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه ناكۆكییه‌یان كردووه و به‌وهۆیه‌وه له 2015ه‌وه جه‌نگ له یه‌مه‌ن به‌رده‌وامی هه‌یه، كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕێی كه‌نداوه‌وه به به‌رده‌وامی چه‌ك و مووشه‌ك و كۆمه‌كی سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌نێته حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و له ماوه‌ی ڕابردوویش چه‌ندان كه‌شتی پڕ له چه‌كی ئێرانی له ئاوه‌كان گیران كه به‌ره‌و یه‌مه‌ن ڕه‌وانه ده‌كران، هاوكات سعوودیه‌یش به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی هێزه‌كانی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ده‌كات، كه جیا له ڕیاز، ئیماڕاتیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ڕۆڵی له پشتیوانی حكوومه‌تی عه‌بد ڕه‌به مه‌نسووری سه‌رۆكی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن هه‌یه.
پێچه‌وانه‌ی ڕه‌ئی خامنه‌یی ستایشی زۆری ماڵباتی شاهانه‌ی سعوودیه ده‌كات
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ڕۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جیا له بن سه‌لمان، نامه‌ی بۆ عه‌بدولمه‌لیك به‌دره‌دین ئه‌لحووسی ڕێبه‌ری حووسییه‌كان و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نووسیوه و داوای له هه‌مووان كردووه، كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه و كۆتایی به جه‌نگی یه‌مه‌ن بهێنن و ده‌سپێشخه‌ری ئه‌وه‌یشی كردووه كه ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕێت له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان تا كۆتایی به جه‌نگی یه‌مه‌ن بهێنرێت.
هه‌رچه‌نده گوته‌بێژێك به ناوی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌تی كرده‌وه كه گۆتێریش هیچ نامه‌یه‌كی له سه‌ركۆماری پێشووی ئێرانه‌وه پێ گه‌یشت بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به كارێكی بوێرانه داده‌نرێ، چونكه بێ گه‌ڕانه‌وه و حسابكردنه بۆ بۆچوونی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یه‌وێ خۆی به ته‌واوی بێلایه‌ن ده‌ربخات و خۆی وه‌ك ژێرده‌سته‌یه‌كی گه‌وره به‌رپرسانی ئێران هه‌ژمار ناكات و به به‌رده‌وامیش ڕه‌خنه له ڕژێمی ئێران و خامنه‌یی و به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێ و میدیاكانی جیهانیش به تاكه به‌رپرسی پێشووی ئێران ناوی ده‌به‌ن، كه دوای ته‌واوبوونی واده‌ی پۆسته‌كه‌ی، له‌سه‌ر ڕه‌خنه و قسه‌كانی نه‌گیرا بێ و نه‌خرابێته گرتووخانه‌كانه‌وه.