یاكوب هایلبرۆن له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی باسی له نهێنییه‌كانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دژی ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای تاوانكاری و درنده‌ی سه‌دام و ڕژێمه‌كه‌ی دژ به خه‌ڵكی عێراق، به‌ڵام نهێنی تریش له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا بوونیان هه‌بوو، كه حكوومه‌تی جۆرج ده‌بلیو بووشیان هان دا تا جه‌نگ دژی به‌عس ڕابگه‌یه‌نێت.
له نیسان/ئه‌پریلی 2003 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م توانیان به‌سڕه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه یه‌كێكه له ستراتیجترین ناوچه‌كانی وڵاته‌كه و به تاكه ده‌روازه‌ی ئاوی داده‌نرێت و زۆرترین بڕی نه‌وتی عێراقی لێوه هه‌نارده ده‌كرێت، دوای بۆردمانه‌كان و نه‌مانی هێزه‌كانی به‌عس، دزی و تاڵانی له نووسینگه و دامه‌زراوه حكوومییه‌كانی پارێزگه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئاسایییه‌وه ده‌ستی پێكرد.
جۆرج بووش ئه‌وكاته له نووسینگه‌ی سپی به یاوه‌ری كۆلن پاولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌یری دیمه‌نه‌كانیان ده‌كرد و له‌وكاته‌دا بووش پرسی بووی، ئه‌و خه‌ڵكه بۆ دامه‌زراوه‌كان تاڵان ده‌كه‌ن، مه‌گه‌ر دوای له‌ناوبردنی به‌عس دامه‌زراوه‌كان هه‌ر نابنه‌وه هی حكوومه‌ت و خزمه‌تی خه‌ڵكی پێ ده‌كرێت؟
رۆبێرت
دراپه‌ر له‌وباره‌وه كتێبێكی بڵاو كرده‌وه و به وردی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی جۆرج ده‌بلیو بووش و ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له پشتی هه‌نگاوی هێرشكردنه سه‌ر ڕژێمی عێراق ده‌خاته ڕوو، ئه‌و دیداری له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كانی ئه‌وكاتی حكوومه‌تی جۆرج ده‌بلیو بووش كردووه و زانیاری زۆری لێ وه‌رگرتوون، بووش خۆی ئاماده نه‌بوو قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكات، به‌ڵام لاریشی نه‌بووه له‌وه‌ی یاوه‌ر و به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌وكاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، زانیاری و بۆچوونه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو.
جه‌نه‌ڕاڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان كۆنگرێس و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان له‌خشته‌برد
دراپه‌ر له كتێبه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، هیچ كه‌س وا بیر نه‌كاته‌وه، كه بڕیاری وه‌شاندنی گوورزی سه‌ربازی له به‌عسییه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مه‌وه ده‌ركرا بێ و ئه‌مه به توندی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، له دوای هێرشی سه‌دام بۆ سه‌ر كوێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان و جه‌نه‌ڕاله‌كان پلانیان ده‌گێڕا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سه‌دام و ڕژێمه‌كه‌ی بهێنن، به دیارییكراویش له 1998 بیرۆكه‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژ به به‌عس پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، كاتێك كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا یاسای ڕزگاری عێراقی ده‌ركرد و بیل كلینتنی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یاساكه‌ی په‌سه‌ند كرد و زۆرێك له سه‌ركرده سیاسییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی عێراقیش پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه كرد.
هه‌رچه‌نده دواتر كۆنگرێس زۆرترین ڕه‌خنه‌ی له هێرشه‌كه گرت، به‌ڵام یه‌كه‌م بیرۆكه بۆ له‌ناوبردنی به‌عس له كۆنگرێسه‌وه وه‌ك یاسا و بڕیار كاری له‌سه‌ر كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رچوێنرا، بۆ ئه‌مه‌یش دراپه‌ر ده‌ڵێ، جه‌نه‌ڕاڵ و هه‌ڵۆكانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له بڕواهێنانی كۆنگرێسمانان تا بڕیار و یاسایه‌كی له‌مشێوه‌یه ده‌ر بكه‌ن.
له 1998ه‌وه سیاسه‌تی فه‌رمی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌رانبه‌ر به‌غدا بریتی بوو له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی و رزگاركردنی ته‌واوی وڵاته‌كه له ده‌ست ڕژێمی به‌عس، سه‌ره‌ڕای هۆشداری و سزا به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌عس و ئێران و كۆریای باكور و وڵاتانی تری نه‌یاری واشنتن، له دوای 11ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر زمانی واشنتن به ته‌واوی توندتر بوو به‌رانبه‌ر به‌و وڵاتانه، هه‌ریه‌ك له دۆناڵد رامسفێلدی وه‌زیری به‌رگری و دیك چینی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆر به چڕی كاریان كرد و هه‌مووانیان قایل كرد كه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌فغانستان و دواتریش عێراق.
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز هاتووه، كه دیك چینی و رامسفێلد زۆر به وردی كاریان ده‌كرد و له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری و سوپا به به‌رده‌وانی له‌سه‌ر هێل بوون و زانیاری‌یان ده‌گه‌یانده كۆشكی سپی كه سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی سی ئای ئه‌ی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌دام خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمییه، كاتێك جۆرج ده‌بیو بووشیش بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆرێك پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگیان له سه‌رده‌می ئه‌و ده‌كرد، چونكه سه‌ربازێكی زۆر ورد و وریا بوو و سۆز و ئینتیمایه‌كی زۆری بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه و هه‌میشه به دیوه سه‌ربازییه‌كه‌وه له پرسه‌كان ده‌ڕوانێت.
دوای هێرشه‌كه و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیش هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه‌كان نه‌كرا
دوای ئه‌نجامدانی گورزی سه‌ربازی له به‌عس و ڕووخاندنی له كۆنگرێس لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌و جه‌نگه ده‌ستی پێكرد، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو عێراق پشكنرا هیچ جۆره چه‌كێكی كیمیایی نه‌دۆزرایه‌وه، كاتێك له كۆنگرێس پرسیار له بۆب گراهام كرا كه ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی بوونی پێوه‌ندی نێوان سه‌دام و ئوسامه بن لادن و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه پێش جه‌نگه‌كه دووپاتتان لێ ده‌كرده‌وه، چی به‌سه‌ر هات و چۆن وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌ده‌یته‌وه، كه هیچ چه‌كێكی ئه‌تۆمی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له عێراقی دوای سه‌دام، گراهام له‌وباره‌وه بێ دوو دڵی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، من ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، دیك چینی و دۆناڵد رامسفێلد و وۆلفویتز ده‌توانن به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و زانیارییانه هه‌ڵبگرن و وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه نابێ هه‌رگیز بشاردرێته‌وه، بریتییه له مامه‌ڵه‌كردنی جه‌نه‌ڕاله‌كانی جه‌نگ به داهاتووی ئه‌مه‌ریكا و گۆڕینی بڕوای سه‌رۆك و ناچاركردنی به واژووكردنی بڕیاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، دراپه‌ر دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه جه‌نه‌ڕاڵه‌كان هه‌موو شتێكی ئه‌مه‌ریكایان كۆنتڕۆڵ كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناڕاستییه‌ی به بووش و كۆنگرێسیان دا، كه‌چی دوای هێرشكردنه سه‌ر عێراق هیچ ڕاست ده‌رنه‌چوون، به‌ڵام هیچیان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرا و سزایش نه‌دران، له‌به‌ر ئه‌وه جۆرج ده‌بلیو بووشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش له 2005 ناچار له قسه‌كانی پێشووی په‌شیمان بووه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له له‌ناوبردنی دیكتاتۆره‌كان و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و ئازادی له هه‌موو وڵاتانی جیهان و نه‌هێشتنی هیچ دیكتاتۆرێك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.