ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبیژی ناسراوی كورد ئارام سه‌ردار، بڕیاره له ڕۆژانی جه‌ژن كلیپێكی نوێ به‌ناوی "بێ بۆ لام" بڵاو بكاته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كه پێشكه‌شی هه‌وادارانی ده‌كات
ئارام سه‌ردار ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبیژ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تیزه‌ری گۆرانی "بێ بۆ لام"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، "له ڕۆژانی جه‌ژن ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كه پێشكه‌شی هه‌وادارانمی ده‌كه‌م".
ئارام سه‌رداری هونه‌رمه‌ندی لاوی شاری سلێمانییه، له منداڵییه‌وه به‌وه ناوداری ده‌ركرد كه گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سن زیره‌كی ده‌گوته‌وه، له دایكبووی شاری سلێمانییه، ئێسته خاوه‌نی ستۆدیۆی ڤینۆ پرۆده‌كشنه و چه‌ندان كاری هونه‌ریی بۆ هه‌ریه‌كه له هونه‌رمه‌ندان میران عه‌لی و شه‌هرام سه‌ردار و عادل هه‌ورامی زۆری تریش ئه‌نجام داوه، هاوكات خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.