گۆرانیبێژی لاو سه‌میره كارزان، بڕیاره به‌مزووانه كلیپێكی نوێ تایبه‌ت به‌خۆی به‌ناوی "نابێ" بڵاو بكاته‌وه.
به‌مزووانه ته‌واوی كلیپه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه
سه‌میره كارزانی گۆرانیبێژ ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی كه‌مه له بواری هونه‌ری كوردیدا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، تیزه‌ری كلیپی "نابێ"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه كه به‌مزووانه ته‌واوی كلیپه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
كلیپی "نابێ"ی سه‌میره كارزان له تێكستی غه‌میاره، ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن رێباز شه‌مامی بۆ دانراوه، محه‌مه‌د غوڵامی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه، شایانی باسه ئه‌مه ده‌بێته سێیه‌مین كلیپی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
سه‌میره كارزانی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌دایكبووی شاری بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ماوه‌یه‌كی كه‌مه له بواری هونه‌ری ده‌ركه‌وتووه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، تا ئێسته سێ له به‌رهه‌مه‌كانی كردووه‌ته كلیپ.