به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی هه‌موو دنیا، ئه‌مساڵ فه‌ریزه‌ی حه‌جكردن به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی سنوورداری حاجییان ده‌ستی پێ كرد.
ماڵپه‌ڕی
CNN له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ ته‌نیا نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ساڵانی ڕابردوو تا زیاتر له دوو ملیۆن مسوڵمان له ئه‌م كاته‌ی ساڵدا حه‌جیان ده‌كرد.
ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 50 ساڵه
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه به COVID-19 ناسراوه، به‌شێكی زۆری ڕێوڕه‌سم و بۆنه گرنگه‌كانی دنیا ڕاگیران و بۆ كاتێكی نادیار دواخران، فه‌ریزه‌ی حه‌جكردنیش كه یه‌كێكه له هه‌ره فه‌ریزه گرنگ و ئه‌ركه پێویسته‌كانی ئاینی ئیسلام، ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له به‌شێكی زۆری مسوڵمانانی دنیا قه‌ده‌غه كرا.
ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌زار مسوڵمان حه‌ج ده‌كه‌ن كه له‌و ڕێژه‌یه %70ـی دانیشتووی وڵاتی سعوودیه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاتوچۆی نێوان وڵاتان قه‌ده‌غه‌یه و خه‌ڵك نه‌یانتوانیوه سه‌ردانی وڵاته‌كه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌زار كه‌سه‌ی ئه‌مساڵ حه‌ج ده‌كه‌ن، ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 50 ساڵه، واته نه منداڵ نه به‌ته‌مه‌نیان تێدا نییه كه به‌پێی قسه‌ی پزیشكانی دنیا و ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه زۆرتره.
پێشتر سعوودیه ڕای گه‌یاندبوو كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌پێناو پاراستنی مسوڵمانانی دنیا، ئه‌مساڵ حه‌جكردن سنووردار ده‌كرێت و ڕێ به هاتنی هاووڵاتییانی هیچ وڵاتێك بۆ حه‌جكردن نادرێت.
به‌هۆی ڕووداوه جیاوازه‌كانی دنیا و كێشه‌ی نێوان وڵاتان و زۆر هۆكاری تر، تا ئێسته له مێژوودا به‌م جاره‌ی كۆتاییه‌وه، 41 جاره حه‌جكردن بوه‌ستێت و ڕێ له مسوڵمانانی دنیا بگیرێت ئه‌و فه‌ریزه‌یه به‌جێ بگه‌یه‌نن.