ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه جووڵه كه‌وتووه‌ته‌وه ناو بازاڕی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی، خاوه‌ن نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی پێیان وایه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییانه‌یه حكوومه‌ت له سلێمانی ده‌ستی پێ كردووه.
زۆربەی سەردانەکان بۆ كڕینی زه‌وی و شوقه و به‌شێكیشی خانووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ته‌مووز، نه‌وزاد ره‌حیم خاوه‌نی نووسینگه‌ی موڵكی سلێمانی له گه‌ڕه‌كی قڕگه به "وشه"ی راگه‌یاند، به دڵنیاییه‌وه جووڵه‌یه‌كی زۆر باش كه‌وتووه‌ته بازاڕی كڕین و فرۆشتنی خانوو و زه‌وی به‌تایبه‌ت زه‌وی و شوقه، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه دركمان به‌و جووڵه‌یه كردووه و له رۆژێكدا هێنده‌ی سێ هه‌فته‌ی جاران مامه‌ڵه‌مان لا ده‌كرێت.
ئه‌و خاوه‌نی نووسینگه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، ئه‌و شه‌قامی 100 مه‌ترییه‌ی سلێمانی كه هه‌فته‌یه زیاتره ده‌ستی پێ كردووه، وایكردووه ئه‌و جووڵه‌یه بكه‌وێته بازاری كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و خانوو، هاووڵاتییان كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن، ئه‌و پڕۆژه‌یه كاریگه‌ری هه‌بووه و ئه‌وانیش ده‌ستیان به كڕین كردووه و بازاڕه‌كه جووڵاوه.
"له ماوه‌ی رابردوودا مانگانه مامه‌ڵه‌یه‌كمان نه‌ده‌كرد و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان كردووین ته‌نیا بۆ فرۆشتن بووه، به‌ڵام ئه‌و هه‌فته‌یه زۆرترین هاووڵاتی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و هه‌مووشیان بۆ كڕینی زه‌وی و شوقه و به‌شێكیشی خانووه، ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه كاتێك ده‌بینی جووڵه ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕه‌وه"، نه‌وزاد ره‌حیم وای گوت.
خاوه‌نی نووسینگه‌ی موڵك ده‌ڵێ، نرخه‌كان هیچ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه، ته‌نیا ئه‌و ماوه‌یه كه كڕیار نه‌بوو هۆكاره‌كه‌ی چه‌قبه‌ستوویی دۆخه‌كه بوو، ئێسته دۆخه‌كه باشتر بووه به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و له‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندان كڕین و فرۆشتنمان وه‌ك گرێبه‌ست بۆ هاووڵاتییان كردووه.
نه‌ژاد ساڵح خاوه‌نی نووسینگه‌ی كلیلی موڵك له هه‌واری شاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌بێت جووڵه‌یه‌ك له بازاڕی زه‌ویدا دروست بووه، ئه‌و جووڵه‌یه تا ئاستێك كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر بازاڕ و رۆژانه هاووڵاتییان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و داوای زه‌وی ده‌كه‌ن.
ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌موو جووڵه‌یه‌كی خانوو و زه‌وی وه‌ستاوه، هاووڵاتی ده‌هات و ده‌یگوت خانوو یان زه‌وییه‌كی ده‌فرۆشێت، به‌ڵام ئێسته تا ئاستێك یه‌كسان بووه‌ته‌وه، هاووڵاتییان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و زه‌وی ده‌فرۆشن، رۆژانه و هه‌فتانه‌ش مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی بۆ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای بواری ئابووری بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاتێك له شوێن و ناوچه‌یه‌ك ده‌ست كرایه‌وه به دروستكردنی پڕۆژه‌كان، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه یه‌كه‌م جووڵه كه دروست ده‌بێت بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زه‌وییه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، هاووڵاتییان كه ده‌بینن حكوومه‌ت ده‌ستی كردووه به پڕۆژه‌كان و جێبه‌جێكردنیان، د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه دۆخه‌كه باشه و به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌ست كراوه‌ته به پڕۆژه‌كان له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی