ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاری نوێ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌رێم به هه‌موو جۆرێك ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵیان.
كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ته‌مووز، شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شاندی دانوستانكاری هه‌رێمه‌وه پێمان گه‌یشتووه، به‌غدا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێك بكه‌وێت به پێدانی 450 بۆ 500 ملیۆن دۆلاری مانگانه به هه‌رێم، له به‌رانبه‌ردا 50٪ی داهاتی گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی ڕاده‌ست بكرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ده‌بێ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م پێشنیازه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه جارێكی تر شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا، له به‌رانبه‌ردا به‌غدا مانگانه 750 تا 800 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕه‌وانه بكات.
له‌باره‌ی وه‌ڵامی به‌غدا بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌ڵێ، به‌غدا ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌مساڵ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ناوێت با خۆیان بیفرۆشن، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌رێم خۆی هه‌قده‌ستی كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت بدات.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مانگی ئاب یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاش له‌سه‌ر هێڵن و نێوانگیری ده‌كه‌ن.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌غدا به‌نیازی دانانی بودجه‌ی 2021ـه، ئه‌گه‌ر له دانوستانه‌كاندا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن كه زۆر نزیكه، ئه‌وكات هه‌رێم ده‌توانێ گره‌نتی بودجه‌كه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو بكات.
دوێنێ له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا ڕای گه‌یاند، به‌غدا پێشنیازێكی نوێی بۆ ڕێككه‌وتن ناردووه و دوای جه‌ژن شاندی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا