جه‌ژنی قوربان نزیك بووه‌ته‌وه و هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی كڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی، روویان له مه‌یدانه‌كانی ئاژه‌ڵان كردووه. نرخی ئاژه‌ڵی قوربانی وه‌ك پێش جه‌ژن و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی تهمووز، هێمن سه‌لیم هاووڵاتییه‌كی شاری هه‌ولێره و به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانی سه‌ردانی مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی كردووه، پێی وایه پێویسته نرخی ئاژه‌ڵی هه‌رزانتر بكرێ تا زیاتر هانی خه‌ڵك بدرێ قوربانی بكه‌ن.
به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك توانای كڕینی زۆری ئاژه‌ڵی نییه
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی له هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك توانای كڕینی زۆری ئاژه‌ڵی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی هه‌رزان بێ، ئه‌وه ده‌توانن ئه‌ركه ئاینییه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و زۆریش كاریگه‌ری دارایی له‌سه‌ریان نه‌بێت.
ئێسته نرخی ئاژه‌ڵی بچووك كیلۆی به پێنج هه‌زار ده‌ست پێ ده‌كات، واتا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ئاژه‌ڵێكی بچووك بكاته قوربانی، ئه‌وه 200 بۆ 250 هه‌زار دیناری ده‌ڕوات. ئه‌وه قسه‌ی سه‌مه‌د قه‌سابه له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان.
سه‌مه‌د بۆ "وشه" گوتی، نرخی ئاژه‌ڵی قوربانی گران نه‌بووه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هاتنی زۆری هاووڵاتییان بۆ قوربانیكردن له ئاستێكی به‌رز نییه.
وه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كیلۆی گۆشتی ئاژه‌ڵی بچووك له مه‌یدان له پێنج هه‌زار دینار تا شه‌ش هه‌زار ده‌ست پێ ده‌كات، هاووڵاتییه‌ك بیه‌وێ قوربانییه‌ك به ئاژه‌ڵی بچووك بكات، تا 250 هه‌زار دیناری ده‌چێ.
جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته 31ی تهمووز، له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵك قوربانی ده‌كه‌ن و ئه‌و جه‌ژنه ئاینییه نوێ ده‌كه‌نه‌وه.