كۆمپانیای سامسۆنگ به فه‌رمی ڕای گه‌یاند كه له پێنجی ئابی ئه‌مساڵ، ئیڤێنتێك بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كاته‌وه كه تێیدا پێنج به‌رهه‌می تازه ده‌خاته‌ڕوو.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئاشكرایان كردووه كه سامسۆنگ بڕیاری داوه چیتر ئیڤێنته‌كه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه دوا نه‌خات و به‌رهه‌مه‌كانی به دنیا بناسێنێت، بۆیه به فه‌رمی ڕای گه‌یاند له پێنجی ئاب، ئیڤێنتی تایبه‌ت بكات و تێیدا پێنج به‌رهه‌می تازه بخاته‌ڕوو.
هەر پێنج بەرهەمەکە دوای ئیڤێنتەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەخرێنە بازاڕەوە
ئه‌و به‌رهه‌مانه بریتین له ''گالاكسی نۆت 20، تابلێتی گالاكسی تاب ئێس حه‌وت، گالاكسی واچ سێ، گالاكسی فۆڵد زێت دوو و هێدفۆنی گالاكسی به‌دس'' كه هه‌ریه‌ك له‌مانه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا ده‌خرێنه بازاڕه‌وه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.