بەبجی یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی دنیا کە لەسەرانسەری دنیادا نزیکەی 227 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، منداڵ و گەنج و بە تەمەنەکانیشی بەخۆیەوە خەریک کردووە و رۆژانە خەڵکانێکی زۆر یارییەکە دەکەن کە وای لێ هاتووە لە چەند وڵاتێک کات بۆ کردنی ئەم یارییە دانراوە و هەندێکیش بەتەواوەتی ڕایان گرتووە و حکوومەتی هیندستانیش بڕیاریداوە بە تەواوەتی یارییەکە ڕابگرێت.
ماڵپەڕی ''
gadgets''ی هیندی ئاشکرای کردووە کە لە هیندستان بەگشتی زیاتر لە 33 ملیۆن بەکارهێنەری پەبجی هەیە، کە ئەمە توانای گەنجی خستووە لە وڵاتەکە، بۆیە حکوومەت بڕیاری داوە یارییەکە باند بکات و نەهێڵێت چیتر گەنج خەریک بن بەو یارییە.
بەهۆی زۆر بەکارهێنانی یارییەکە لە وڵاتەکەدا حکوومەت یارییەکەی قەدەغەکرد
زۆرێک لە بەکارهێنەرانی پەبجی لە هیندستان لە توویتەری تایبەتی خۆیان داواکارییان کردووە کە پەبجی باند نەکرێت لە هیندستان، بەڵام حکوومەت پێشووتریش 275 ئاپی باند کردووە و ئەگەری زۆرە لە ماوەیەکی کورت‌دا ئەم یارییەیش بان بکات.
یاریی "په‌بجی" PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورت كراوه "PlayerUnknown's Battlegrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 ده‌رچووه له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" كه سه‌ره‌تا ئه‌م یارییه ته‌نیا بۆ "PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به XBOX ONE و PS4 و مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌یت.