پاشبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینكردنی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی له عێراق به ڕێژه‌ی 50% زیادی كردووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ژنان نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی زۆر ده‌رببڕن و له په‌رله‌مانیش كار بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌كرێ كه دژی توندوتیژی خێزانی و ماڵه‌وه ناوی لێ نراوه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ هه‌نگاوێكی ڕژدی له‌سه‌ر نه‌نراوه.
ماڵپه‌ڕی "
ئۆپن دیموكراسی" ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و توندوتیژی دژی ژنان له عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و به‌ڵێندانی به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران به ده‌ركردنی یاسا و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی ڕژد له‌وباره‌وه نه‌نراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای پاراستنی ژنان له توندوتیژی و توندوتیژی ماڵه‌وه ده‌مێكه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌مجۆره و به ڕژدی پێڕه‌وكردنی له دادگه‌كانی عێراق ده‌بێته هۆی ڕزگاركردنی هه‌زاران ژنی عێراق له ده‌ست ئه‌شكه‌نجه و لێدان و كوشتن، كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دیارده‌ی توندوتیژی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه و پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی تری دنیا به ڕێژه‌ی 50% زیادی كردووه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له عێراق 30% زیادی ده‌كرد، به‌ڵام له‌وكاته‌ی كه هه‌موو بازاڕ و شوێنێك به‌هۆی په‌تای كۆڤید19ه‌وه داخران و پیاوان ناچاركران له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، توندوتیژی دژ به ژنان له عێراق زۆر زیادی كردووه و بۆ 50% هه‌ڵكشاوه و ژماره‌ی كچ و ژنان كه تووشی ئه‌شكه‌نجه و لێدان و كوشتن و ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه، به ته‌واوی ڕوو له زۆربوونه‌وه و خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو و باو.
حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هیچ به‌رنامه و ستراتیجێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان نییه
تا ئێسته حكوومه‌ت هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌رنه‌بڕیوه و به ته‌واوی په‌راوێزخراوه، به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه زۆرانه‌ی كه به‌رۆكی عێراقیان گرتووه، كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان وه‌ك بابه‌تێكی لاوه‌كی سه‌یری ده‌كرێ و هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌دراوه، هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی و پلانێكی دوورمه‌ودا له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ست به كۆمه‌ڵگه و خێزان و دادگه‌كان به ته‌واوی لاوازن له نه‌هێشتنی ئه‌و تاوانه زۆرانه‌ی كه دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕێكخراوه‌كان و چالاكانی بواری مافی مرۆڤ و ژنان له عێراق به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه له حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان ده‌گرن و هۆشداری له په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی ماڵه‌وه ده‌ده‌ن، هاوكات له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه و نه‌هێشتنی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌رپا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ده‌رئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌بووه و بگره ڕێژه‌كه ڕوو له زیادبوونه‌وه.
ده‌كرێ حكوومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانه‌كه‌ی سوود له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن، كه له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ژنان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه برا و ده‌یان كه‌مپه‌ین و هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی نیشتمانی به به‌شداری گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ژنان ئه‌نجام درا، یاسای باری كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و له زۆر ڕوانگه‌ی تره‌وه هه‌رێمی كوردستان توانی كار بكات و له بواری توندوتیژی دژ به ژن و منداڵ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌وه‌ی كه له عێراق بووه‌ته كۆسپێكی گه‌وره‌یه، بریتییه له نه‌بوونی هیچ ژێرخانێكی یاسایی و سیاسی، كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و پارته سیاسییه‌كان ئه‌م بواره به گرنگییه‌وه وه‌رنه‌گرن و كاری له‌سه‌ر نه‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه په‌راوێز ده‌خرێ و به شاراوه‌ییش توندوتیژییه‌كان ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر ده‌كه‌ن.
حزبه‌كانی ئیسلامی و هۆزه‌كان ڕێگرن له‌به‌رده‌م ده‌ركردنی یاسا بۆ پاراستنی مافه‌كانی ژن
له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ئاماده‌یی كرانه‌وه و پابه‌ندبوون به یه‌كسانی جێنده‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌ی له خۆپێشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو و ئێسته‌یش ده‌بینرێ، كه كچ و ژنان له ته‌ك گه‌نجانی شاره‌كانیان به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن و بگره زۆریش هاوكار و پشتیوانن چ له ڕووی مهعنهویییهوه بێ به به‌شداریان له خۆپێشاندانه‌كان، چی وه‌كو تیمی فریاكه‌وتن كه ده‌یان ژنی پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له كاتی خۆپێشاندانه‌كان به خۆڕایی چاره‌سه‌ری خۆپێشانده‌رانیان ده‌كرد، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی جوان بوو و به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه كه كۆمه‌ڵگه‌كه به ته‌واوی خواستی ئه‌وه‌یه كه یه‌كسانی جێنده‌ری تێیدا جێگیر بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به ته‌واوی له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده نه‌خوازراوانه‌ن، به‌ڵام هۆزه‌كان و حزبه ئیسلامییه‌كان دژی ده‌ركردنی یاسای له‌مجۆره‌ن، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازاردانی ژنانه، هاوكات نایانه‌وێ كۆتایی به دیارده‌ی به‌شوودانی كچان له ته‌مه‌نی منداڵی بێ، بابه‌تی ژن به ژنی كردن و فره هاوسه‌ری كۆتایی پێ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه بوونه كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م پێشڤه‌چوونی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی جێنده‌ری و مافی مرۆڤه‌وه.