وەزارەتی تەندروستی گیان لە دەستدانی كارمەندێكی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند

:: AM:08:59:30/07/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گیان لە دەست دانی كارمەندێكی بە نەخۆشخانەی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی تەمووز، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، بە خەمو پەژارەیەكی زۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی وەزارەتی تەندروستی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو "فەتاح عەزیز" كارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر دەكەین.

ئەو كارمەندەیان بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كردوو
ئەو وەزارەتە ڕوونی كردووەتەوە، ئەو كارمەندەیان بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كردووە.

فەتاح عەزیز وەكو سەربازێك ماوەی چوار مانگ خزمەتی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەكرد و چوار ڕۆژ پێش ئێستە دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

لە هەرێمی كوردستان تا ئێستە نزیكەی 300 هاووڵاتی بەهۆی ئەو ڤایرۆسە گیانی لە دەست داوە و ژمارەیەكی زۆریش تووشبوونە و چارەسەر وەردەگرن.



وشە - رامیار جەواد