پاڵاوگەی كرماشان ناچار دەكرێ كوالێتی بەنزین بەرز بكاتەوە

:: AM:11:11:30/07/2020 ‌
دواین هۆشداری دەدرێتە پاڵاوگەی پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەگەر كوالێتی بەرهەمهێنانی بەنزینەكە بۆ یۆرۆ 4 بەرز نەكاتەوە، ئەوا حكوومەت چیتر بەنزین لەو پاڵاوگەیە ناكڕێت و لە پارێزگای هەمەدانەوە هاوردەی دەكات.

هوشەنگ بازوەند پارێزگاری كرماشان گوتوویەتی رۆژانە لەم پارێزگایە یەك ملیۆن و 200 هەزار لیتر بەنزین دەسووتێنرێت كە لەو بڕە 800 هەزار لیتری ستانداردی یۆرۆ 4 و ە و ئەوەی تری بە كوالێتییەكی نزم دەخرێتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی ئیرنا لە هەریەك لە شارەكانی كەنگاوەر، سونقور، هەرسین، سەحنە و كرماشان بەنزینی یۆرۆ 4 دابەش دەكرێت و پارێزگاری كرماشانیش گوتوویەتی دەبێت تا مانگی داهاتوو لە وێستگەكانی بەنزینی هەریەك لە شارەكانی ئیسلام ئابادی رۆژئاوا، سەرپێڵ زەهاو و ناوچەی هەورامانیش ئەم جۆرە بەنزینە دابەش بكرێت.

پێویستە بگوترێت گوشار خراوەتە سەر پاڵاوگەی كرماشان تا مانگی داهاتوو دەبێت كوالێتی سەرجەم بەرهەمەكانی بۆ ستانداردی یۆرۆ 4 بەرز بكاتەوە، ئەگەرنا كڕیارێكی گرنگی بەنزین لە دەست دەدات.

ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای كرماشان سەرووی دوو ملیۆن كەسە
ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای كرماشان سەرووی دوو ملیۆن كەسە و پارێزگاكە 14 شار و دوو هەزار و 595 گوند پێكهاتووە.


وشە - سلێمان تاشان