ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ لە ناجێگیربوونی باری دەروونی منداڵانی ئیزدی هۆشداری دا

:: PM:12:14:30/07/2020 ‌
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە منداڵە رزگاربووە ئێزدییەكان هێشتا لە دۆخێكی ترسناكدا دەژین و پێویستە حكوومەتەكان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان فریای ئەو منداڵانە بكەون.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە منداڵە رزگاربووە ئێزدییەكان هێشتا لە دۆخێكی ترسناكدا دەژین و پێویستە حكوومەتەكان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان فریای ئەو منداڵانە بكەون.

رێكخراوەكە پێی وایە دوای رزگاركردنی ئەو منداڵانە نەتوانراوە باری دەروونییان ئاسایی بكرێتەوە و هێشتا لە دۆخێكی شڵەژاوی دەروونیدا دەژین.

سەرووی دوو هەزار منداڵ و مێرمنداڵ لە چەند ساڵی رابردووودا لە دەستی داعش رزگار كراون
بە پێی ئامارێك كە رێكخراوەكە خستوویەتەڕوو سەرووی دوو هەزار منداڵ و مێرمنداڵ لە چەند ساڵی رابردووودا لە دەستی داعش رزگار كراون و زۆربەی ئەو منداڵانەش بە ترس و دڵەراوكێیەكی زۆرەوە دەژین.

بەگوێرەی شەفەقنا دەستدرێژی سێكسی، ناچاركردنی منداڵان بە ئەنجامدانی كاری توندوتیژی و جەنگ، نیشاندانی دیمەنی زۆر مەترسیداری سەربڕین و كوشتن و توندوتیژی بە منداڵەكان، كاریگەرییەكی زۆر قووڵی لەسەر مێشك و دەروونی ئەو منداڵانە هەبووە و بۆیەش وا بە ئاسانی ناتوانن خۆی لێ دەرباز بكەن.

رێكخراوەكە داوای لە حكوومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە هەنگاو بنێن لە ئاساییكردنەوەی باری دەروونی ئەو منداڵانە .

لە هاوینی ساڵی 2014  داعش  هەزاران ئێزدی كوشت و بە هەزاران كەس لە مندال و ژن و كچی ئێزدییەكانیشی بەدیل گرت و بەشێك لەمانە هێشتا بێسەروشوێنن .



وشە - سلێمان تاشان