تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌له‌گرام كه 400 ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه، له كۆمسیۆنی ئه‌وروپا سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی تۆمار كرد، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافه‌كانی و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێساكانی ململانێی ئابووری، له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ چۆنیه‌تیی كێبه‌ركێكردن له بازاڕدا.
ڕۆژنامه‌ی "
فاینه‌نشاڵ تایمز"ی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه سكاڵاكه‌ی ته‌له‌گرام ئاراسته‌ی مارگرێت فێستاگر جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كراوه، كه به‌رپرسه له بواری كێبه‌ركێی نێوان كۆمپانیاكان له بازاڕه‌كان و جیهانی ته‌كنه‌لۆجیادا، تا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و دوور له په‌نابردن بۆ ئامرازی نه‌شیاو كێبه‌ركێیه‌كی شه‌ریفانه بكه‌ن.
له سكاڵاكه‌ی ته‌له‌گرام هاتووه، كه پێویسته ئه‌پڵ ڕێ به‌وه بدات كه ئه‌پلیكه‌یشنی ته‌له‌گرام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌پل ستۆریش بتوانرێ داونلۆد بكرێ، واته له‌و شوێنانه‌ی ریكلامی ته‌له‌گرام ده‌كرێ ڕاسته‌وخۆ به‌كارهێنه‌ر بتوانێ ته‌له‌گرام داونلۆد بكات، به‌ڵام ئه‌پڵ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به ته‌له‌گرام نادات.
ئه‌مه به پێشێلكردنی ته‌واوه‌تی یاسای كێبه‌ركێی كۆمپانیاكان له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپایش داده‌نرێ، دۆسیه‌كه‌یش هه‌ر ئه‌وه نییه، بافل دۆرۆڤ خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری ته‌له‌گرام پێشتریش چه‌ندان ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ربڕی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێچووی زیاده داوا ده‌كات و هه‌وڵی كڕین و بردنی په‌ره‌پێده‌رانی وێب ده‌كات كه له ته‌له‌گرام كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئه‌مه‌ریكا و كار بۆ خۆی بكه‌ن.