گۆرانیبێژی لاو ئارش عوسمان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كلیپێكی نوێی به‌ناوی "ئه‌ڕۆم" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێته نوێترین كاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
ده‌بێته نوێترین كاری ئه‌و هونه‌رمه‌نده
ئارش عوسمان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیووب ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی "ئه‌ڕۆم"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له تێكست و ئاواز و میوزیك ئه‌ڕێنجمێنتی خۆیه‌تی، كاری میكس و ماسته‌رینگی له‌لایه‌ن ئیمان ته‌یموریان بۆ كراوه، بڕیار به‌ختیار كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامداوه.
ئارش عوسمان له‌دایكبووی ساڵی 1991، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه، له ساڵی 2010وه سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه، "Roy"، ناوی نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و گۆرانیبێژه بوو كه ئه‌مساڵ بڵاوی كرده‌وه، زیاتر له یه‌ك میلۆن بینه‌ری هه‌بوو له یوتیوب، ئێسته خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.