کۆمپانیاکانی هواوی و سامسۆنگ دوو لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی ئامێری ئەلیکترۆنین لە دنیادا و هەمیشە لە ڕکابەریدان، بەڵام لە ئامارێکدا دەردەکەوێت بۆ یەکەمجار لە فرۆشتنی مۆبایلەکانی هواوی پێش سامسۆنگ دەداتەوە.
ماڵپەڕی ''
theverge'' بەپشت بەستن بە ئاماری ''Canalys'' بۆ بڵاوکردنەوە و دەرخستنی ئامارەکان ئاشکرا کراوە کە لەماوەی نێوان 2015 بۆ 2020 کۆمپانیای سامسۆنگ تا 2019یش پێش هواوی کەوتبووەوە لە فرۆشتنی بەرهەمەکانی، بەڵام ئەمساڵ کۆمپانیای هواوی لە بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانی پێشی سامسۆنگی داوەتەوە.
دوای پێنج ساڵ هواوی لە بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی مۆبایلەکانی پێشی سامسۆنگی دایەوە
لە سەرەتاکانی 2015 تا ئێستەیش سامسۆنگ لە بڵاوکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکانی یەکەمی دنیابوو، بەڵام ئەمساڵ هواوی پێشی داوەتەوە و زۆرترین بڵاوکراوە و فرۆشی هەیە لە سەرانسەری دنیادا.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.