ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕای گه‌یاندووه، كۆڵبه‌رێكی كورد له كاتی كۆڵبه‌ری له به‌رزاییه‌كانی شارۆكه‌ی نه‌وسوودی سه‌ر به شاری پاوه له پارێزگای كرماشان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێران كوژراو.
ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی ته‌مووز، ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای پاسداران له كوێستانه‌كانی مله قه‌ندی شاری نه‌وسوود ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و كۆڵبه‌رێكیان كوشتووه.
ئاماژه كراوه، ئه‌و كۆڵبه‌ره ناوی وه‌زیر محه‌ممه‌دییه و ته‌مه‌نی 29 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی حه‌شمیری سه‌ر به شاری سه‌لاسی باوه‌جانه، خێزانداره و باوكی منداڵێكه.
ڕێكخراوه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته لانی كه‌م 21 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی نه‌وسوود كوژراون یان برینداركراون.
كۆڵبه‌ر ئه‌و كرێكاره‌یه كه له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاڵاوه بۆ ئه‌و دیو سنووره‌كانی وڵاتێك ڕۆژگار ده‌گوزه‌رێنێت، وه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره كۆڵبه‌ر شته‌كان به كۆڵ ده‌گوێزێته‌وه. ئه‌و شتوومه‌كانه ده‌كرێ به قاچاغ یا به یاسایی بگوێزرێنه‌وه.