لەسەر شێوەی ئەنیمی رۆبۆتێکی 18 مەتریی دروست کرا

:: PM:06:50:30/07/2020 ‌

بۆ یەکەمجار لە ژاپۆن رۆبۆتێک دروستکرا لەسەر شێوەی ئەنیمی کە ئەمرۆ یەکەم هەنگاوینا، رۆبۆتەکە لە ئەنیمی گەندام ''Gundam'' وەرگیراوە کە ماوەیەکی زۆرە خەریکی دروستکردنین.

ماڵپەڕی ''dailymail''ی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەم رۆبۆتە لە یەکێک لە بەناوبانگترین ئەیمەکانی ژاپۆنی وەرگیراوە کە ئەویش گەندامە و هەر لە کارگەی میکانیکی گەندام لە ژاپۆنیش دروستکراوە و بیرۆکەی سەرەکیش بۆ ئەندازیاری ژاپۆنی یاماشیتا پێر دەگەڕێتەوە. ئەم رۆبۆتە درێژییەکەی 60 پێیە کە دەکاتە 18 مەتر لەسەر شێوەی کارێکتەری سەرەکی دروستکراوە کە رۆبۆتی RX-78-2 گەندامە.

ئەمرۆ ئەو رۆبۆتە یەکەم هەنگاوی ناوە و سەرکەوتووانە توانیویەتی هەنگاوەکە ببڕێت

ئەمرۆ ئەو رۆبۆتە یەکەم هەنگاوی ناوە و سەرکەوتووانە توانیویەتی هەنگاوەکە ببڕێت و لەڕووی میکانیکییەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە. جگە لەوەیش بڕیاربوو لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ نمایش بۆ ئەم ڕۆبۆتە زەبەلاحە بکرێت، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار دواخرا.

گەندام یان Gundam یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەنیمەکانی ژاپۆن لە حەوتی نیسانی 1979 لەلایەن هاجمێ یاتاتی و یۆشیۆکی تۆمینۆ دروستکراوە، ئەم ئەنیمە سەرکەوتنێکی زۆری هەبوو کاتێک دەرچوو، هەروەها لە ساڵی 2008یش نوێکراوەتەوە کە وای کرد لە سەرانسەری دنیا دەنگ بداتەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان