له ڕۆژانی دواتر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و پێشتریش كونسوڵگه‌ی وڵاته‌كه‌مان له به‌سڕه پهلاماردرابوو، ئه‌م ڕووداوه چه‌ند ڕۆژێك پێش 11ی سێپتێمبه‌ر بوو، كه یادی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی بوو له نیویۆرك له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌وه، له‌گه‌ڵ ماتیس و پۆمپیۆ دووپات‌مان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ستراتیجێكی زۆر تۆكمه و به‌هێز بگرینه‌به‌ر، تا به جۆرێك پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌هێز بكه‌ین، به هیچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كرێته سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانمان و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر دروست نه‌كرێت، له هه‌مان كاتدا تره‌مپ له تویته‌كانی جارێكی تر دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكێشێته‌وه.
لێدوان و قسه‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ته‌واوی ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه عهرهبهكانمانی نیگه‌ران كردبوو، به‌ڵام تره‌مپ گوێی به‌وه نه‌دا، له‌سه‌ر دوا قسه‌كانی بۆ ڕۆژی دواتر به‌یاننامه‌یه‌كمان به ناوی كۆشكی سپی بڵاو كرده‌وه، كه سه‌ركۆنه‌ی توندی هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و سووربوونی خۆمان له‌سه‌ر مانه‌وه به به‌هێزی له ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و میلیشیاكانی دووپات كرده‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵوێسته توندهكانمان، به‌ڵام هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانی ئێران له عێراق توندتر و زیاتر ده‌بوو بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، پۆمپیۆ به خێرایی بڕیاری داخستنی كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌سڕه دا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی كونسوڵگه‌ی به‌نغازی له لیبیا دووباره نه‌بێته‌وه و به‌ناوی خۆپێشانده‌ر دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا په‌لاماری كونسوڵگه‌كه بده‌ن و بچنه ناویه‌وه و ئازاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان بده‌ن.
به‌م هه‌نگاوه‌یش چیتر ماتیس و وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌یانتوانی بیانوو بهێنییه‌وه و نكۆڵی له بوونی ده‌ستی ئێران له پشت هێرشی میلیشیاكانی عێراق بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ن، تره‌مپیش له‌و نێوه‌نده‌دا نیگه‌رانی زۆری خۆی ڕاگه‌یاند له‌باره‌ی هێرشه‌كان و دووپاتی كرده‌وه، كه پیویسته هێزه‌كانمان له عێراق به ته‌واوی بكشێنینه‌وه.
ئێمه خه‌ریكی ستراتیجی دانان بووین له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ و ماتیس بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تره‌مپیش باسی له كشانه‌وه ده‌كرد
ئێران زۆر له سنووری خۆی زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد و دواتریش له هاوینی 2019 فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی خسته خواره‌وه، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی واشنتن هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دراوه، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رانبه‌ر به توركیا گیرانه‌به‌ر له به‌رانبه‌ر گرتنی قه‌شه برۆ‌نسن، هیچی كه‌متر نه‌بوو و بگره زیاتریش بوو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێران بۆ تێكشكاندنی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئه‌مه‌ریكا.
ڕووداوه‌كان به خێرایی تێده‌په‌ڕین و ئه‌مجاره له یه‌كی كانوونی دووه‌م/دیسێمبه‌ر تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له لووتكه‌ی جی 20 له بۆینس ئایرس دووباره یه‌كتریان بینییه‌وه و كێشه‌ی هالك بانك خرایه‌وه به‌رباس و ئه‌ردۆغان ڕاپۆرتێكی وردی له‌باره‌ی كاره‌كانی هالك بانك پێشكه‌شی تره‌مپ كرد و دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه له سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی بانكه‌كه كراوه، بێبه‌رییه و هیچ تاوانێك له‌لایه‌ن بانكه‌كه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام تره‌مپ هیچ به‌ڵێنێكی پێ نه‌دابوو و دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان ئاراسته مات ویتاكری داواكاری گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن. له‌وكاته‌ی ئه‌ردۆغانیش داوای كردبوو كه داواكاری گشتی باوه‌ڕی پێ بهێنرێت، به‌ڵام تره‌مپ ناكۆكی ناوخۆیی بۆ باسكردبوو و گوتی، كه داواكاری گشتی خه‌ڵكی باشووره و له نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌و نییه و له نه‌ته‌وه‌ی باراك ئۆبامایه، كێشه‌كه ئه‌وكاته چاره‌سه‌ر ده‌بێ، كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی من شوێنی بگرنه‌وه، واته سپی پێسته‌كان ببن به داواكاری گشتی ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ شێلگیرانه پێوه‌ست ببوو به ئه‌ردۆغان و توركیاوه و هه‌میشه دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه نایه‌وێ هیچ شتێكی خراپ به‌رانبه‌ر به ئه‌ردۆغان و توركیا بكات، به‌ڵێنیشی پێدابوو كه زۆر به ڕژدی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هالك بانك بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌ردۆغان له دیداره‌كه باسی له هێزه‌كانی كوردی له سووریا كردبوو، تره‌مپ له وه‌ڵامدا هیچ بۆچوونێكی نه‌دابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باسی فه‌تحولا گیوله‌ن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به توركیا جارێكی تر له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه خرابووه‌وه ڕوو، تره‌مپ ترس و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیبوو له سزادانی توندی گیوله‌ن، به‌ڵام ئه‌ردۆغان دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه له توركیا سزای له‌سێداره‌دان بوونی نییه، وه‌كی ئه‌وه‌ی دیموكراسییه‌تی توركیا له لووتكه‌دا بێت.
كورده‌كان هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئێمه‌ن و پشتیوانیان بووین له به‌ده‌ستهێنانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆییش، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆبوون پێویستی به گۆڕینی سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌بوو و كارێكی ئاسان نه‌بوو
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وروپییه‌كان به به‌رده‌وامی ترسی خۆیان پێ ده‌گه‌یاندین له‌باره‌ی هێرشی ئه‌سه‌د و هێزه پشتیوانه‌كانی بۆ سه‌ر ئیدلب له‌لایه‌ك و هێزه توندڕۆ و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌سه‌د به پشتیوانی توركیا له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئه‌وه‌یشیان باس ده‌كرد، كه توركیا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان و دروستكردنی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێشڤه‌چوونه‌كان بۆ خاڵی سفر.
سێگۆشه‌ی نێوان عێراق و توركیا و سووریا كه به ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیش ناو ده‌برێ، له دوای 2011ه‌وه كورده‌كان كۆنتڕۆڵیان كردبوو و ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامایش هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی كورده‌كان بكات، له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، ئه‌وان به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بوو له له‌ناوبردنی تیرۆریستان له سووریا، به‌هۆی كورده‌كانه‌وه له عێراق و سووریا توانرا تیرۆریستان تێك بشكێنرێن و دواجاریش ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كان گیرایه‌وه و له رووی جیوگرفییهوه داعش هیچ ناوچه‌یه‌كی ئاشكرا و فه‌رمی له ده‌ست نه‌مایه‌وه.
ئه‌ردۆغان به جۆرێك له جۆره‌كان بایه‌خی به ڕووخاندنی داعش ده‌دا و باسی لێوه ده‌كرد، به‌ڵام له واقیع هیچ هه‌نگاوێكی له دژ نهدههاوێشتن، به‌ڵكو ئه‌و له جیاتی داعش هه‌میشه ناوی تیرۆریستانی ده‌هێنا، كه له‌مه‌یش دا به پله‌ی یه‌كه‌م مه‌به‌ستی كورده‌كان بوو، كورده‌كانی سووریایشی به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی پارتی كرێكارانی كوردستان له توركیا ناو ده‌برد، كه له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ك "گرووپێكی تیرۆریستی" ناوزه‌د كراون.
هه‌میشه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه چۆن زیاتر پشتیوانی كورد بن، نه‌ك ده‌ستیان لێ به‌ربده‌ن و به‌جێیان بێڵن
له ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و دۆخه‌ی له سووریا ده‌گوزه‌رێ به‌هۆی هه‌ڵه ستراتیجییه‌كانی باراك ئۆباماوه بوو، بۆیه ئێمه هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌دا كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ڕاست بكه‌ینه‌وه و له‌و هه‌ڵه ستراتیجییانه‌ی ئۆباما كردبووی، خۆمان ده‌رباز بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه له شوێنی كۆمه‌ككردنی ئۆپۆزسیۆنه توندڕۆكانی ئه‌سه‌د كه پێشتر له ڕێی توركیاوه ئه‌مه‌ریكا هاوكاری ده‌كردن، ئێمه زیاتر هه‌وڵ و پشتیوانییه‌كانمان بۆ كورده‌كان ته‌رخان كرد و ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی زۆرباشی لێ كه‌وته‌وه و هه‌مووان به بایه‌خه‌وه لێیان ده‌ڕوانین، له عێراقیش ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی زۆری كورده‌كانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئاستێكی زۆر باڵا له حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆییش.
له ڕاستیدا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیش پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كه هه‌بوو، بۆیه ئه‌مه كارێكی هێنده ئاسان نه‌بوو و بگره زۆریش ئاڵۆز بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌میشه هه‌ستێكی زۆرباشیان به‌رانبه‌ر كورد هه‌بوو و به متمانه‌پێكراوترین گه‌لی ناوچه‌كه‌یان ناوده‌بردن.
ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا له ناوه‌نده سیاسییه‌كان له‌باره‌ی كورده‌وه هه‌میشه باسی لێوه ده‌كرا، بریتی بوو له چۆنیه‌تیی هاوكاریكردن و پشتیوانیكردنی زیاتری كورده‌كان بوو، هه‌رگیز به هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌یاڵی ئه‌وه‌یش بوونی نه‌بوو، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌رداریان ببێ و خیانه‌تیان لێ بكات، چونكه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دیموكراسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای ده‌خسته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵكو وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشیشی ده‌خسته ژێر خیانه‌تێكی گه‌وره‌وه، كه زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاته‌كانیش له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌رداربوون له كورد و كشانه‌وه و پشت تێكردنیان نه‌بوون.
ماتیس له زووه‌وه هه‌ستی به‌وه كردبوو، بۆیه زۆر نیگه‌ران بوو و هه‌میشه وام هه‌ست ده‌كرد كه سه‌ره‌تای كۆتایی و وازهێنانی له پۆستی وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكبووه‌ته‌وه و ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه، چونكه زۆربه‌ی شته‌كان به دڵی ئه‌و نه‌بوون و هه‌میشه ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر بڕیاره‌كان هه‌بوو.