خۆپێشاندانه‌كان له پارێزگه‌ی دیوانییه پێشهاتی تری لێ كه‌وته‌وه و خۆپێشانده‌ران چوونه ناو ته‌لاری پارێزگه و ئاگریان له باڵه‌خانه‌كه به‌ردا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی هه‌وڵی ڕێگریكردنیان دا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام خۆپێشانده‌ران هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانیان شكاند، ئه‌مه‌یش به یه‌كه‌م ڕووداوی سووتاندنی باره‌گه حكوومییه‌كان داده‌نرێ، له دوای ئه‌وه‌ی له شه‌مووی ڕابردووه‌وه خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستیان پێ كرده‌وه.
میدیاكانی
عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه له‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگه‌كه هه‌وڵی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌وامی پارێزگهكهیان ده‌دا، كه پێشتر به‌هۆی فشاری خۆپێشانده‌ران داخرابوو، خۆپێشانده‌ران به توندی دژی ئه‌و هه‌وڵانه وه‌ستانه‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له به‌رده‌م ته‌لاری پارێزگه كۆبوونه‌وه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی هه‌وڵی ڕێگریكردنیان دا، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانیان بڕی و گه‌یشتنه ناو باڵه‌خانه‌كه و ئاگریان تێ به‌ردا و ئێسته‌یش هێزێكی زۆری ته‌ناهی له شوێنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه خه‌ریكی كوژاندنه‌وه و كۆنتڕۆلكردنی ئاگره‌كه‌ن.
له شه‌مووی ڕابردووه‌وه به‌هۆی كه‌می كاره‌با له وه‌رزی هاوین، له كاتێكدا عێراق به یه‌كێك له گه‌رمترین وڵاته‌كانی دنیا داده‌نرێت، گه‌نجان له به‌غدا و شاره‌كانی باشوور ڕژانه‌وه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرده‌وه، له ئه‌نجام دا دوو خۆپێشانده‌ر له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا كوژران و سه‌دانی تریش برینداربوون، تا ئێسته‌ش له زۆرێك له شار و شارۆكه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌ڵێنی به خۆپێشانده‌ران داوه كه هه‌موو هه‌وڵێك بخاته گه‌ڕ، به‌ڵام گه‌نجان و چالاكان متمانه‌یان به به‌ڵێنه‌كان نییه و به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.