نه‌وزاد شێخ كامیل، سه‌رۆكى لقى سلێمانی سه‌ندیكاى ئابووریناسانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ "وشه" باس له كار و پرۆژه جێبهجێكراوهكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كابینه‌ى نۆیه‌م به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى ده‌كات و بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه له‌و كابینه‌كه‌دا له ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا بۆ پرۆژه‌كان خه‌رجكراوه و كه به‌سه‌دان پرۆژه و به سه‌دان ملیار دینار خه‌رجكراوه و به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌شكراوه و تا ئێسته نزیكه‌ى 200 ملیار دینار ته‌رخانكراوه و پرۆژه‌كانى داهاتوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرا ده‌كات.
دۆخى پرۆژه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نۆى حكوومه‌ت چۆن بووه؟
نه‌وزاد كامیل، كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى كۆمه‌ڵێك پرۆژه و به‌رنامه‌ى خۆى له كارنامه‌كه‌ى خسته‌ڕوو، بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان و شه‌فافیه‌ت له‌كاره‌كانى، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ چاككردنى كه‌موكوڕییه‌كان، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌كه، لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، وه‌زاره‌تى پلاندانان و دارایی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانى، لایه‌نه‌كانى تر پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه سه‌ردانى شار‌و ناوچه‌كان بكه‌ن و ئاگه‌دارى دۆخه‌كه بن و بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌یان بده‌ن، لیژنه‌كه له مانگى ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2019 تا مانگى شوباتى 2020 توانى به دوو قۆناغ ژماره‌یه‌ك پرۆژه له شار‌و ناوچه‌كان په‌سه‌ند بكات.
ئه‌و پرۆژانه چۆن به‌سه‌ر شار و ناوچه‌كان دابه‌شكراون؟
نه‌وزاد كامیل، له قۆناغى یه‌كه‌مدا 59 پرۆژه له لایه‌ن لیژنه‌كه په‌سه‌ندكران، بۆ ئه‌و پرۆژانه 152 ملیار دینار ته‌رخانكرا، ئه‌و بڕه پاره‌یه له خه‌زێنه‌ى حكوومه‌ت خه‌رجكراوه به فه‌رمانى راسته‌وخۆى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و ته‌واوى پاره‌و پرۆژه‌كان چوونه بوارى جێبه‌جێكردن و كاریان تێدا كرا، پارێزگهى هه‌ولێر 26 پرۆژه‌ى بۆ دیاریكرا به بڕى 50 ملیار دینار، پارێزگهى سلێمانى 20 پرۆژه به بڕى 57 ملیار دینار، پارێزگهى دهۆك 8 پرۆژه به بڕى 38 ملیار دینار، پارێزگهى هه‌ڵه‌بجه، پێنج پرۆژه به بڕى حه‌وت ملیار دینار.
له ساڵێكی ته‌مه‌نی حكوومه‌ت 400 پرۆژه‌ی جۆراوجۆر و سێ پرۆژه‌ی ستراتیجی ئه‌نجام داوه
پرۆژه‌كان به چ رێژه‌یه‌ك جێبه‌جێ كران؟
نه‌وزاد كامیل، پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ هه‌ردوو قۆناغ له پارێزگاى هه‌ولێر تا ئه‌وكاته 33%ی پرۆژه‌كان جێبه‌جێكرا، پارێزگاى سلێمانى له 38% و پارێزگاى دهۆك 25% و هه‌ڵه‌بجه له 5% بوو، پاره‌ى پرۆژه‌كان بۆ پارێزگاكان له‌سه‌ر بنه‌ماى بودجه‌ى پارێزگاكان خهرجكرابوون.
بۆ پرۆژه‌كانى خوار 75% چۆن پاره‌ى ته‌رخانكرا؟
نه‌وزاد كامیل، ئه‌و پاره‌یه به سێ قۆناغ خه‌رجكرا، ئه‌و پرۆژانه‌ى 85%یان ته‌واو ببوون به پاره‌ى نه‌ختى بۆیان خه‌رجكرا، ئه‌و پرۆژانه‌ى 75%یان ته‌واوبووبوو پاره‌ى تریان بۆ خه‌رجكرا به‌شێوه‌ى قیست، هه‌روه‌ها بڕى 15 ملیار دینارى تر خه‌رجكرا كه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستى ته‌واوبوونى 75% بۆ خواره‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ سه‌ر ئاستى پارێزگاكان.
پرۆژه‌كان زیاتر له 10 هه‌زار هه‌لی كاریان ڕه‌خساندووه
قۆناغى تر‌ى پرۆژه‌كان چۆن جێبه‌جێكراون؟
نه‌وزاد كامیل، قۆناغێكى تر بڕى 43 ملیار دینارى تر ته‌رخانكرا بۆ 318 پرۆژه، پارێزگاى هه‌ولێر 11 ملیار دینارى ى بۆ ته‌رخانكرا بۆ 80 پرۆژه، پارێزگاى سلێمانى 24 ملیار دینارى بۆ خه‌رجكرا بۆ 196 پرۆژه، دهۆك شه‌ش ملیار دینارى بۆ خه‌رجكرا بۆ 22 پرۆژه، هه‌ڵه‌بجه‌ش دوو ملیار دینارى بۆ خه‌رجكرا بۆ 20 پرۆژه، قۆناغى سێیه‌میش ئاماده‌كارى تهواوكرابوو به ده‌یان ملیار دینار ته‌رخانكرابوو بۆ سه‌دان پرۆژه، به‌ڵام نه‌خۆشیى كۆرۆنا هاته پێشه‌وه و ئه‌وه راگیرا، هه‌رچه‌نده بڕێكى زۆر پاره‌ش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ته‌رخانكرا بۆ رزگاركردنى ژیانى هاووڵاتییان.
ئه‌و پرۆژانه گه‌ورانه‌ى كه ته‌رخانكراون كامانه‌ن؟
نه‌وزاد كامیل، له مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ، سێ پرۆژه‌ى گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم خرانه‌گه‌ڕ كه ژێرخانى ئابوورى به‌هێز ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وانه پرۆژه‌ى 100 مه‌ترى سلێمانى، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى وێستگه‌ى كاره‌با و پرۆژه‌یه‌كى پیشه‌سازى له دهۆك كرده‌وه به سه‌دان ملیار دینار، ئه‌وه‌یان بڕه پاره‌كانیان له‌سه‌ر قه‌زرى كه‌رتى تایبه‌ت بووه.
كۆى گشتى پرۆژه‌كان له ماوه‌ى ته‌مه‌نى كابینه‌ى نۆ چه‌ند بوون و كۆى هه‌لى كاریان چه‌ند بووه؟
نه‌وزاد كامیل، به‌هۆى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه له ماوه‌ى ساڵێكی ته‌مه‌نی حكوومه‌ت خراونه‌ته‌وه گه‌ڕ نزیكه‌ى 400 پرۆژه‌ى جۆراوجۆر له كه‌رته جۆربه‌جۆره‌كان، هه‌روه‌ها سێ پرۆژه‌ى زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم و كۆى ئه‌و هه‌لى كارانه‌ى به‌هۆى ئه‌و پرۆژانه‌وه زیاتر له 10 هه‌زار هه‌لى كاریان ره‌خساندووه، كاریگه‌رى زۆر باشى هه‌بووه له‌سه‌ر دابه‌زینى رێژه‌ى بێكارى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان.
به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵ بریتییه له خستنه‌گه‌ڕی 801 پرۆژه و ڕه‌خساندنی ده‌یان هه‌زار هه‌لی كار
بۆ ساڵى داهاتوو پێشبینى چى ده‌كرێت ؟
نه‌وزاد كامیل، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌م چه‌ند رۆژه‌دا به راپۆرتێك كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى فراوانیان خسته‌ڕوو، كه له مانگى ئایارى ئه‌مساڵ ده‌سته‌ى گشتى وه‌به‌رهێنان كه سه‌رۆكى ده‌سته‌كه باسى له‌وه‌كردبوو زیاتر له هه‌زار پرۆژه‌ى خسته‌ڕوو، ئه‌و پرۆژانه له رابردوو سه‌رمایه‌دار ده‌چوو پرۆژه‌كه و پرۆپۆزڵى پرۆژه‌كه‌ى پێ‌بوو داواى هاوكارى ده‌كرد، ئێسته حكوومه‌ت خۆى پرۆژه‌كانی پۆلێنكردووه به‌مشێوه‌یه، 461 پرۆژه له كه‌رتى پیشه‌سازى، 113 له كه‌رتى كشتوكاڵ و 227 له كه‌رتى گه‌شتوگوزارى خراونه‌ته ڕوو، زیاتر له 10 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێ بوون له سه‌رجه‌م شاره‌كان، هه‌موو ئه‌مانه له پلانى 2020 دان، هه‌ندێكیان سه‌رووی سێ ساڵیان پێویسته تا ته‌واو بكرێن، زۆرێك له‌و پرۆژانه كاریان له‌سه‌ر كراوه و كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌گه‌ڵ ناوخۆییه‌كان رێككه‌وتوون له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنان گفتوگۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ست بكه‌ن و ده‌ست به‌كار بكه‌ن، ئه‌و پرۆژانه‌یش بكه‌ونه كار، به ده‌یان هه‌زار هه‌لیكار ده‌ره‌خسێنێت و مه‌رجیش ئه‌وه‌یه ده‌ستى كارى ناوخۆ به‌كاربهێنرێت، كه رێژه‌ى بێكار بۆ خوار له سه‌دا 7 داده‌به‌زێت.
وشه/ دیمانه‌ى هۆشیار عه‌لى