شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی پكشنینی دوو گوندی سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش به‌ر له‌وه‌ی پرۆسه‌ی پشكنینه‌كه ده‌ست پێ بكات، ده‌ركه‌وتن و ته‌قه‌یان له هێزه‌كان كرد و ه‌شڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ڕووی دا.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، هێزێكی هاوبه‌شی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له پارێزگه‌ی كه‌ركووك، له‌میانه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك بۆ پشكنین و كێوماڵكردنی هه‌ردوو گوندی "ئه‌لبوسه‌باح و غێده" له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك، ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش‌یش بوونه‌وه و شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا ڕووی دا.
دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان تێكشكێنراوه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له مۆڵگه‌یه‌ك له نزیك هه‌ردوو گونده‌كه خۆیان حه‌شاردابوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی پرۆسه‌ی پشكنینی ناوچه‌كه‌یان پێگه‌یشتبوو، به ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشت و ته‌قه‌یه‌كی زۆریشیان له هێزه‌كانی عێراق كرد.
ئاماژه دراوه، دوو له ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان تێك‌شكێنران و ئه‌وانه‌ی تریش به ماتۆڕسكیل هه‌ڵاتن و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نادیار ڕۆیشتن، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق به توندی وه‌ڵامیان دانه‌وه و فڕۆكه‌ی جه‌نگیش له ئاسمانه‌وه بۆردمانی كردن.