ئاژانسی هه‌واڵی "تولو" له زاری سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای پاكستان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی سبین بولداكی وڵاته‌كه‌یان بۆردمان كردوون، كه شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی ئاساییه و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان گیانیان له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان به ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، سوپای پاكستان له ناوچه سنوورییه‌كانه‌وه به تۆپهاوێژ بۆردمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی دانیشتوانیان له هه‌رێمی سبین بولداكی سه‌ر سنووری پاكستان كردووه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و
بۆردمانانه، جه‌نه‌راڵ یاسین زیاء سوپاسالاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌فغانستان فه‌رمانی به هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه ئاماده‌كاری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی هاوشێوه‌ی پاكستانییه‌كان بده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان كرد، كه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانانه نۆ كه‌س كوژراون و 50 كه‌سی تریش برینداربوون.
كابۆل ئاماده‌كاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پاكستان ده‌كات
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سوپاسالاری ئه‌فغانستان به‌ڵێنی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دا، كه وه‌ڵامی پاكستان ده‌ده‌نه‌وه و به ته‌واوی هێلی دوراند به‌هێز ده‌كه‌ن، كه به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنێك له ساڵی 1893 ئه‌و هێله وه‌ك سنووری فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تی نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان دیاریی كرا.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووز/یۆلیۆیش جارێكی تر سوپای پاكستان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوناری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانیان بۆردمان كرد، كه به‌وهۆیه‌وه هه‌شت كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.