عێراق زیاترین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی بە كۆرۆنا تۆمار كرد

:: PM:04:56:31/07/2020 ‌

تا ئێستە ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا روو لە هەڵكشانە، لەگەڵ بوونی چەند هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە نزیكبوونەوەی بەرهەمهێنانی یەكەم پێكوتە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە یەكەم رۆژی جەژندا گەورەترین ئاستی تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 124609 حاڵەت
وەك لە دوایین راگەیندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ هەینی هاتووە، لە 24 سەعاتی رابردوودا 17634 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق ئەنجام دراوە، 3346 حاڵەتی تووشبوونی نۆێ تۆمار كراوە كە 1081ی لە بەغدایە و 48 لە دهۆك و 230 لە هەولێر و 90 لە سلێمانی و 128 لە نەجەف و 116 لە دیالە و 117 لە كەركووك و 275 لە كەربەلا و 94 لە میسان و 350 لە بەسڕە و 119 لە واست و 76 لە زیقاڕ و 123 لە دیوانییە و 208 لە بابل و 24 لە سەڵاحەدین و 96 لە نەینەوا و 135 لە موسەنا و 36 لە ئەنبارە.

لەو 24 سەعاتە 1888 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 20 لە سلێمانی و 53 لە هەولێر و پێنج لە دهۆك و 118 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 70 حاڵەتی مردن، شەش لە سلێمانی و پێنج لە هەولێر و چوار لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 124609 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 87434 حاڵەت و مردنیش 4741 حاڵەتە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌