دوایین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و دنیا

:: AM:10:02:01/08/2020 ‌
بەپێی ئەو داتایەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستە زیاتر لە 17 ملیۆن و 700 هەزار کەس لە دنیادا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەردەوام ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە دنیادا بڵاو دەکاتەوە، بەو پێیەش تا ئێستە 17 ملیۆن و 771 هەزار و 620 کەس لە دنیادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ناسراو بە COVID-19 بوون، هەروەها 683 هەزار و 278 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

ماڵپەڕی عەرەبییە لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوە داوە، زانایانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێن، ئەم ڤایرۆسە تەنگژەی تەندروستیی ئەم سەدەیەیە، ئاماژەش بەوە دەکەن کە هەموو سەدەەک تەنگژەیەکی تەندروستی لە دنیادا هەبووە.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019 تا ئەمڕۆ کە یەکی ئابی ساڵی 2020ـە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 210 وڵات و ناوچەی دنیا بڵاو بووەتەوە.

زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسەکەش لە ئەمەریکا تۆمار کراوە کە ژمارەیان 510 هەزار و 793 کەسە، تێیدا 152 هەزار و 429 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
 
بەپێی دوایین ئاماریش کە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستە 13 هەزار و 857 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەناویشیاندا 541 کەس گیانیان لە دەست داوە.


وشە - ڕێناس شابان

ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌