په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی له بابه‌تێكدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی هه‌موو ده‌ستدرێژیییه‌كانی میلیشیكانی سه‌ر به ئێران له عێراق بداته‌وه، گرنگه وه‌ڵامه‌كان ورد و زیره‌كانه بن و مه‌رج نییه ته‌نیا شێوازه‌كانی كوشتن و توندوتیژی بن.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی
په‌یمانگه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، واشنتن ده‌بێ ڕه‌چاوی سیسته‌مێكی نه‌رمی ته‌ناهی بۆ هێز و دیپلۆماتكارانی له عێراق بكات و پاسه‌وانی چاك و چاودێری زۆر به‌هێزیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بتوانن ده‌سبه‌جێ وه‌ڵام سه‌ركوتكه‌ریان هه‌بێت، چونكه دوای ڕووداوه‌كان سه‌پاندنی گورز كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌مان كات ڕووبه‌ڕووی میلیشیاكان ببنه‌وه.
وه‌ڵامی ورد و زیره‌كانه‌ی میلیشیاكان ده‌درێته‌وه
له به‌شێكی تری بابه‌ته‌كه هاتووه، لایه‌نێكی تری گرنگ كه پێویسته ئه‌مه‌ریكا عێراقییه‌كانی له‌سه‌ر ڕابهێنێت، به تایبه‌ت هێزه فه‌رمییه‌كان، بریتییه له به‌ره‌وپێشبردنی توانای هه‌واڵگری عێراق له‌باره‌ی چه‌كی قاچاغ و چۆنیه‌تی گه‌یشتنی به ده‌ست گرووپه میلیشیاكان، ئه‌مه یارمه‌تیده‌رێكی باش ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق هاوشێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر مه‌رزه‌كان، سه‌رچاوه‌ی هاتنی چه‌كی میلیشیاكانیش وشك بكه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌وه ڕوونه سوپای پاسداریان چه‌كیان پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام چۆنیه‌تی ئاودیویكردنی بۆ عێراق و شاره‌زابوونی هێزه‌كانی ته‌ناهی له‌و بواره كارێكی گرنگه، گه‌ر بۆ ئێسته‌یش نه‌بێ، له داهاتوو كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت.