په‌رده‌ی کچێنی، په‌رده‌یه‌کی ته‌نکی ناسکه که ده‌رچه‌ی زێی کچی گرتووه، به‌ڵام ڕێگه به هاتنه‌خواره‌وه‌ی خوێنی سووڕی مانگانە دەدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ک یاخود چه‌ند ده‌رچه‌یه‌کی تێدایه.
سه‌لامه‌تبوونی ئه‌م په‌رده‌یه و نه‌دڕانی، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئەنجامنەدانی پێوەندیی سێکسی کە بە پاکیزەیی کچ ناودەبرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به ئه‌نجامدانی پێوەندیی سێکسی ئەو پەردەیە ده‌دڕێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون و زیادبوونی ئه‌و پێوەدنییەش دڕانی ئه‌و په‌رده‌یه زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه باسی بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه دڕانی په‌رده‌ی كچێنی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و به‌تایبه‌تی له كوردستان پێش هاوسه‌رگیری، كارێكی زۆر نه‌شیاو و ئابڕووبه‌رانه‌یه و كچان ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ببنه‌وه، به‌بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف ده‌كوژرێن یان به‌زۆر به‌شوو ده‌درێن، بۆیه ئێستە به‌شێكی زۆری ئه‌و كچانه‌ی كه به‌هه‌ر هۆكارێك پێش هاوسه‌رگیرییان ئه‌و په‌رده‌یه له‌ده‌ست بده‌ن، په‌نا بۆ دوورینه‌وه‌ی ده‌به‌ن.
دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنی له هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده به نهێنی ده‌كرێت، به‌ڵام ورده‌ورده خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده، چونكه ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندان و کارەکە لەناو خەڵکدا ئاسایی بووە.
دكتۆره سومه‌ییه عه‌تا خالید، پسپۆِری چاودێری‌ی دووگیانی و نه‌زۆكی و نه‌شته‌رگه‌ری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌رده‌ی كچێنی، په‌رده‌یه‌كی ناسك یان تونده كه له سه‌ره‌تای جەستەی كچه‌وه‌یه، واته دامێنی داده‌پۆشێت و زۆركات دووسانتیمه‌تر له‌به‌شی ناوه‌وه‌یه، په‌رده‌كه كونێكی هه‌یه كه خوێنی سوڕی مانگانه‌ی لێوه دێته ده‌ره‌وه، هەروەها په‌رده‌ی كچێنی زۆركات ناسكه و به جووتبوونێك له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ده‌دڕێ و خوێن ده‌بینرێت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك جار په‌رده‌كه ڕه‌قه و ڕه‌نگه نه‌دڕێت وخوێنیش نه‌بینرێت، هه‌ر بۆیه زۆركات له‌سه‌ر ئه‌م بابەتە كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، له‌م كاته‌دا باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه كه سه‌ردانی پسپۆڕی ئه‌و بواره بكرێت به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه.
زیاتر گوتی: زۆرجار کچان دەکەونە ژێر فشاری خۆشەویستی لەگەل ڕەگەزی بەرانبەر و به‌و هۆیه‌وه ڕه‌نگه حه‌زی سێكسییان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دەبێتە هۆی لەدەستدانی پەردەی کچێنی كچه‌كه و ئەم حاڵەتەش ئێستە زۆر بووە، هه‌ندێك جاریش كچان له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته سه‌ر و ئەو پەردەیە لەدەست ده‌ده‌ن، هاوكات زۆر حاڵه‌تی تریش هه‌بووه كه كچان به‌وهۆیه‌وه په‌رده‌ی كچێنییان له‌ده‌ستداوه به‌رله‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه، كاتێك ئاشكرا ده‌بن كه په‌رده‌ی كچێنییان به‌ر له هاوسه‌رگیری له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌یه به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئازار و ته‌نانه‌ت زۆر جار ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ببنەوە، بۆیه ئێستە به‌شێكی زۆری كچان په‌نا بۆ دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنییان دوای ئەو حالەتانە ده‌به‌ن.
دكتۆره سومه‌یه گوتی: زۆر حاڵەت هەبووە كچان داوایان لێ كردووم كه لە ڕێگه‌ی شێوازی نهێنی پەردەکەی بۆ بدوورینەوە، بەڵام هیچ دکتۆرێك ناتوانێ ئەو کارە بکات، چونکه له‌ڕووی یاساییه‌وه ڕێگه‌پێدراو نییە و هەر دکتۆرێك ئەو کارە بکات، ڕێگه‌پێدانی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە، بەڵام لە ڕێگه‌ی کەسانی شارەزا ئەو کارە ئەنجام دەدرێ، ئه‌ویش زۆرجار سەرکەوتوو نابێت، چونکه پەردە کە دڕا وەکو خۆی چاک نابێتەوە.
لای خۆشیەوە پارێزه‌ر ئەوین عبدوللە هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بۆ "وشه" گوتی: به بیرمان دێت ساڵانی سه‌ره‌تای دووهه‌زاره‌كان دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنێ كچان وه‌ك چیرۆكێكی خه‌یاڵی باس ده‌كرا كه ته‌نها له خه‌یاڵدا بوونی هه‌بێت، به‌ڵام له زه‌مه‌نی ئێسته‌دا بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو و دزێو به كۆمه‌ڵگه‌ی پاكی كورده‌واریمان، به‌داخه‌وه كه چه‌ندان حاڵه‌ت له پێش هاوسەرگیری یان له دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی پاش پڕۆسه‌ی هاوسەرگیری په‌نا بۆ دادگاكان دێنن و وه‌كو كێشه‌یه‌ك به‌رۆكی دادگا ده‌گرن.
هەروەها ئیدریس نامیق بابانی كه توێژەرێكی دەروونییه، بۆ "وشه" گوتی: بوونی ئه‌م حاڵه‌تانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا بۆ لاوازیی پڕۆگرامی خوێندن و نەمانی پەروەردەی خێزانەكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بەتایبەت دایک بۆ کچەکەی و بێ ئاگایی تەواوی خێزان لە کوڕەکانیان و سەیرکردنی گرتە سێکسییەکان و بەکارهێنانی ئەنتەرنێت بەبێ گوێدانە کات و سەرقاڵنەبوون بەچالاکی وەرزشی و چالاکیی تر، هه‌روه‌ها لێنەپرسینەوە و واڵاکردنی هەموو سنوورێک بۆ هەرزەکاران بەناوی ئازادییەوە، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ زیادبوونی ئه‌م حاڵه‌تانه. بۆیه هه‌وڵنه‌دان بۆ تێگەیاندن لە ئەندامی زاوزێ لەلایەن دایكان و باوکان وه‌كو مامۆستا بۆ كچ و كوڕه‌كانیان، هه‌روه‌ها ناهۆشیاری كچان و كوڕان به‌رامبه‌ر به هه‌ستیاری ئه‌م په‌رده‌یه، ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵانه ڕوو بده‌ن و كێشه بۆ كۆمه‌ڵگه بنێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته دایكان و باوكان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كان گرنگی زیاتر به‌لایه‌نی هۆشیاری ئه‌م بابه‌ته بده‌ن.
هەولێر/ پەریهان عومەر