دوێنێ هه‌ینی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، شه‌شی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2021ی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ڕاگه‌یاند، پسپۆرێكی بواری هه‌ڵبژاردنیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای دیارییكردنی واده، به‌ڵام كۆسپی زۆر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه بوونیان هه‌یه.
دره‌ید
توفیق پسپۆری بواری هه‌ڵبژاردن له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، دیارییكردنی كاتی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به جۆره فشارێك داده‌نرێ بۆ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یاسای هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنن و لایه‌نه‌كانی سیاسی له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون.
كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته ناو ڕه‌مه‌زان و قوتابخانه‌كان تاقیكردنه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ و مامۆستایانیش ناتوانن ببن به كارمه‌ندی كۆمسیۆن
زیاتر گوتی، له ڕووی واقیعییه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه گرفتی تێ ده‌كه‌وێت، كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن كه له مانگی ئایار/یۆنیۆ ده‌بێ و ماوه‌كه‌ی 30 ڕۆژ ده‌بێ، ده‌كه‌وێته ناو مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی داهاتوو، كه ئه‌مه‌یش كێشه‌ی زۆر بۆ كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كات. گرفتێكی تریش ئه‌وه‌یه كه واده‌كه ده‌كه‌وێته هه‌مان كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ و زۆرینه‌ی ڕه‌های كارمه‌نده كاتییه‌كانی كۆمسیۆنیش له مامۆستا و كارمه‌ندانی قوتابخانه‌كان پێك دێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش مامۆستا و كارمه‌ندان پێویستیان به‌وه‌یش هه‌یه كه 45 ڕۆژ مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بكرێت، له كاتی تاقیكردنه‌وه، ئه‌مه كارێكی ئاسان نابێت، كه 300 هه‌زار كارمه‌ند و مامۆستا له قوتابخانه دوور بخرێنه‌وه و خه‌ریكی خولی مه‌شقكردن بن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.