به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و دەوروبەری هه‌ستی پێ كرا.
ئەمڕۆ شەموو یەکی ئاب، زەمینلەرزەیەکی بەهێز لە شارۆکەی کەلار هەستی پێ کرا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له شارۆكه‌کە له ماڵه‌كانیان ده‌رچوون، وشه"یان له‌وه ئاگادار كرده‌وه ،سەعات 11 و 38 خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی له شارۆكه‌ی كه‌لار هه‌ستی پێ كرا.
سیروان ساڵح، شاره‌زای بواری كه‌شناسی و جوگرافیا له كه‌لار كه حكوومه‌تی خۆجێی ناوچه‌كه پشتی پێ ده‌به‌ستێ به "وشه"ی راگه‌یاند، دوو زه‌مینله‌رزه له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕوویان دا، چه‌قی زه‌مینله‌رزه‌كان یه‌كێكیان له نزیك ڕووباری سیروان بووه و ئه‌وی تریان له ڕووباری سیروان بووه.
زیاتر گوتی: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له سەعات 11 و 38 خووله‌ك بووه، له گوندی ده‌وره‌ی نزیك له كه‌لار بە گوڕی سێ پۆینت حه‌وت بووه و له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر بووه، شەش كیلۆمه‌تر له كه‌لار دووره.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی دووه‌م له 11 و 43 خوولەك بووه، دوو پۆینت 9 بووه له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر له چه‌قی ڕووباری سیروان بووه.
كه‌شناسی گه‌رمیان زەمینلەزینەکانی بۆ "وشە" پشتڕاست کردووەتەوە.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی