دوای جەژن شێوازی دەوامی فەرمانبەران دەگۆڕێت

:: PM:04:45:01/08/2020 ‌
بەرپرسێكی باڵای عێراق ڕای دەگەیەنێت، بۆ پاراستنی فەرمانبەران دوای جەژن گۆڕانكاری لە شێوازی دەوامكردنی فەرمانبەران دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە، شێواز و كاتی دەوامی فەرمانبەران لەدوای جەژنی قوربان لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاری دەكرێت.

پێشبینی دەكرێت ڕۆژی پێنجشەم ئەو لیژنەیە كۆببێتەوە كۆمەڵێك بڕیاری نوێ‌ دەربكات.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو، كە فەرمانگەكان بەڕێژەی 20 تا 25% دەوام بەفەرمانبەران بكەن
پێشتر ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو، كە فەرمانگەكان بەڕێژەی 20 تا 25% دەوام بەفەرمانبەران بكەن و بەشێوەی تەناوب.

هەفتەی ڕابردوو لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ماوەی چوار لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بكاتە قەدەغەی هاتووچۆ و پشووی فەرمی ڕۆژی یەكشەم كۆتایی بەو پشووە دێ.



وشە - رامیار جەواد