تەندروستی سلێمانی هەواڵە خۆشەكەی ڕاگەیاند

:: PM:05:37:01/08/2020 ‌
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، لە سنووری سلێمانی تەنها 101 نەخۆش ماون و ئەمڕۆش یەك نەخۆش بە كۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، یاد نەقشبەندی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، ئێستە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تەنها 101 نەخۆش ماون كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

كەس پێویستی بە ئۆكسجینی دەستكرد نیە
گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، ئەمڕۆ یەك ژن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست داوە تەمەنی / 64 ساڵ/ـە، هەروەها 87 لەو نەخۆشخانە ئۆكسجینیان پێ‌ دەدرێت و كەس پێویستی بە ئۆكسجینی دەستكرد نیە.

ڕوونی كردووەتەوە، 24 لەو نەخۆشخانە پێویستیان بە چاودێری چڕ هەیە و چارەسەریان بۆ دەكرێت.

ئەو ئامارە لە كاتێكە تا ئێستە لە سنووری سلێمانی زۆرترین گیان لە دەست دان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.



وشە - رامیار جەواد